به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری له‌یلا قاسم بۆ نه‌خۆشییه‌كانی شه‌كره رای ده‌گه‌یه‌نێت، نزیكه‌ی 40 هه‌زار تووشبوو به نه‌خۆشیی شه‌كره له شاری هه‌ولێر تۆمار كراون.
32 هه‌زار 866 تووشبوو خه‌ڵكی سنووری پارێزگای هه‌ولێرن
ئه‌مڕۆ سێی تشرینی دووه‌م، زانا مه‌لا خالید ئه‌ندامی لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه و مافی به‌كاربه‌ر له په‌رله‌مانی كوردستان، 700 ئامێری پشكنینی نه‌خۆشیی شه‌كره‌ی بۆ سه‌نته‌ری نه‌خۆشییه‌كانی شه‌كره له شاری هه‌ولێر دابین كرد .
هاوكات شوان ئیسماعیل به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری له‌یلا قاسم بۆ نه‌خۆشییه‌كانی شه‌كره رای گه‌یاند، له شاری هه‌ولێر 39 هه‌زار و 800 تووشبوو به نه‌خۆشیی شه‌كره له سه‌نته‌ره‌كه‌مان تۆمار كراون، له‌و ژماره‌یه 893 تووشبوو منداڵن، زیاتر له حه‌وت هه‌زار نه‌خۆش ئاواره و په‌نابه‌رن، 32 هه‌زار 866 نه‌خۆشیش خه‌ڵكی سنووری پارێزگای هه‌ولێرن.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، له چه‌ند رۆژی رابردوو یه‌كه‌م حاڵه‌تی نه‌خۆشیی شه‌كره له‌ناو ئه‌و ئاوارانه‌ی له ماوه‌ی رابردوو له رۆژئاوای كوردستانه‌وه روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه تۆمار كرا.
به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری له‌یلا قاسم دووپاتی ده‌كاته‌وه، ئه‌و ئامێرانه‌ی بۆ سه‌نته‌ره‌كه‌مان دابین كراوه به‌شی ئه‌و هه‌موو نه‌خۆشه ناكات، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی پێشتر تووشی نه‌خۆشیی شه‌كره بوون، زۆربه‌یان ئامێری پشكنینیان هه‌یه، بۆیه ئه‌و ئامێرانه ده‌ده‌ین به‌و كه‌سانه‌ی تازه تووشی نه‌خۆشی شه‌كره بوونه یان منداڵن.