له‌سه‌ر زیان و سووده‌كانی پاككردنه‌وه‌ی گوێیه‌كان بۆچوونی جیا جیا له نێوان پزیشكان و شاره‌زایان هه‌یه، نوێترین توێژینه‌وه‌یش هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه نابێ گوێیه‌كان پاك بكرێنه‌وه، چونكه ئه‌و ماده زه‌رده‌ی له ناو گوێیه‌كان هه‌یه، زۆر به سووده و گوێ مرۆڤ له هه‌موو ته‌نێكی نامۆ ده‌پارێزێ، كه هه‌وڵی چوونه ناو گوێیه‌كان بدات.
گوێیه‌كان ماده‌یه‌كی زه‌رده‌ی زۆر تاڵ ده‌رده‌ن، كه پێی ده‌گوترێ شه‌مێی گوێ، ئه‌م ماده‌یه زۆرترین سوود به گوێیه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌بێته هۆی كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و پیسی و تۆز و خۆڵه‌ی كه له ژینگه هه‌ن و چوونه‌ته ناو گوێ و ده‌یانكاته ده‌ره‌وه، هاوكات ڕێ له چوونه‌ژووره‌وه‌ی زینده‌وه‌ری بچووك ده‌گرێ بۆ ناو گوێیه‌كان.
شه‌مێی ناو گوێیه‌كان زۆرترین سوودی هه‌یه و ده‌رهێنانی نابیستی لێ ده‌كه‌وێته‌وه
جیا له‌و سوودانه ئه‌و ماده‌یه ڕێ له ته‌ڕبوون و چوونی ئاویش بۆ نێو گوێیه‌كان ده‌گرێ، هه‌رچی به‌كتریا و كهڕوویش هه‌یه له ناوه‌وه‌ی گوێ له ناوی ده‌بات، سه‌ره‌ڕای ئه‌و سووده زۆرانه‌ی، به‌ڵام خه‌ڵكێكی زۆر ئێسته پاككه‌ره‌وه‌كانی گوێ به‌كار ده‌هێنن و ئه‌و ماده زه‌رده پڕ سووده له گوێیه‌كان ده‌رده‌هێنن، شاره‌زایانیش هۆشداری ده‌ده‌ن، كه به ده‌رهێنانی شه‌مێ له گوێیه‌كان، كۆئه‌ندامی بیستنی مرۆڤ تووشی مه‌ترسی گه‌وره ده‌بێته‌وه.
توێژینه‌وه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه به‌رده‌وام ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره و پاككردنه‌وه‌ی گوێیه‌كان، مه‌ترسی له‌ده‌ستدانی هه‌ستی بیستنی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و جیا له‌وه‌یش گوێ زرنگانه‌وه و گرانی توانی بیستن له سه‌ره‌تا دروست ده‌كه‌ن، هاوكات گێژبوون و هێڵنجدانیش یه‌كێك له هۆكاره‌كانی نه‌مانی ئه‌و ماده‌یه له نێو گوێیه‌كان.