پاككردنه‌وه‌ی مێشك له ژه‌هر و پاشه‌ڕۆكان، كردارێكه ته‌نیا له كاتی خه‌وتن ڕوو ده‌دات و مرۆڤ به هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ستی پێ ناكات، به‌ڵام توێژینه‌وه‌كان پشتڕاستیان كردووه‌ته‌وه، كه له ڕێی ئه‌و شله‌یه‌ی كه دڕكه په‌تك به مێشكی ده‌گه‌یه‌نێت، مێشك له پاشه‌ڕۆ و ژه‌هره‌كان پاك ده‌كرێته‌وه.
توێژینه‌وه‌كان هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه ئه‌و شله جیاوازانه كه له ده‌مار و دڕكه‌په‌تكه‌وه به مێشك ده‌گه‌ن له كاتی خه‌وتن دا زۆر چالاك ده‌بن و به هیچ شێوه‌یه‌كیش مێشكی مرۆڤ له كاتی خه‌وتن له كار ناكه‌وێ، به‌ڵكوو چالاكه، به‌ڵام له شوێنی ئه‌وه‌ی فه‌رمانه‌كانی مرۆڤ جێبه‌جێ بكات، ده‌ست به پاككردنه‌وه‌ی خۆی ده‌كات، ئه‌مه‌یش له ڕێی پرۆسه‌یه‌كی ماته‌وزه‌ی كاره‌بایی و شله‌ی دڕكه‌په‌تكه‌وه ده‌بێت.
له ڕێی هاتنه‌وه‌ی شله له دڕكه‌په‌تكه‌وه مێشك خۆی له ژه‌هر و پاشه‌ڕۆكان پاك ده‌كاته‌وه
پسپۆران ده‌ڵێن، مێشك له شوێنی ئه‌وه‌ی فه‌رمان به ئه‌ندامه‌كانی له‌ش بكات، بۆ به‌دیهێنانی خواستی مرۆڤ، له كاتی خه‌وتن فه‌رمان به دڕكه‌په‌تك ده‌كات شله بۆ مێشك بگه‌ڕێنێته‌وه، ئه‌مه‌یش به فه‌رمانێكی وزه‌ی كاره‌بایی داده‌نرێت، دوای گه‌یشتنی شله‌كان، ئیتر پرۆسه‌ی پاككردنه‌وه‌ی مێشك ده‌ست پێ ده‌كات.
هه‌ر ئه‌م پاككردنهوهیش هۆكاره، كه دوای هه‌ستان له خه‌و، هه‌ست به مێشكێكی ئارام و بێ كێشه ده‌كه‌ن و وزه و تواناتان زۆر زیاتره، زانایان چاودێری مێشكی گرووپێك خه‌ڵكیان كرد له كاتی خه‌وتن دا، له ڕێی كڵاوێكی زیره‌كه‌وه، سه‌ره‌نجام بۆیان ڕوون بووه‌وه، كه ئه‌م حاڵه‌ته زۆر ناوازه و جیاوازه و به ته‌واوی مێشك له سه‌رجه‌م كێشه‌كان دوور ده‌خاته‌وه و مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشیش له مێشك ناهێڵێت.