له گه‌رمیان زنجیره‌یه‌ك چالاكی كولتووری ئه‌نجام ده‌درێ و ماوه‌ی سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت، پێشانگای كتێب و خوێندنه‌وه بۆ كتێبی نووسه‌ران و بردنی كتێب بۆ شوێنه گشتییه‌كان به‌شێكن له ئامانجه‌كانی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته.
كتێب ده‌به‌ینه زۆربه‌ی ناوه‌نده‌كانی خوێندن و شوێنه گشتییه‌كان بۆ هاندانی خوێندنه‌وه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م سێی تشرینی دووه‌م، زاگرۆس ئه‌حمه‌د سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ڵمه‌ته‌كه به "وشه"ی راگه‌یاند، وه‌ك كتێبخانه‌ی شێروانه به هاوكاری كافی ئه‌ی سی رێس، ده‌ستمان داوه‌ته هه‌ڵمه‌تێكی كولتووری كه خۆی له كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌كی كتێب ده‌بینێته‌وه و تێدا زیاتر له سێ هه‌زار كتێب و زیاتر له دوو هه‌زار ناونیشانی ده‌زگاكانی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی كوردستان به زمانه‌كانی كوردی وعه‌ره‌بی و ئینگلیزی له بواره‌كانی مێژوو، فه‌لسه‌فه، ئاین، رامیاری، یاسا، فه‌رهه‌نگ و منداڵان نمایش ده‌كه‌ین به داشكاندنی 40% بۆ سه‌رجه‌م زمانه‌كان.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، به‌ده‌ر له‌وه هه‌ڵمه‌تێكی چڕی به‌كولتووركردنی خوێندنه‌وه‌شمان ده‌ست پێ كردووه و كتێب ده‌به‌ینه زۆربه‌ی ناوه‌نده‌كانی خوێندن و شوێنه گشتییه‌كان بۆ هاندانی خوێندنه‌وه.
"له درێژه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته كولتوورییه كه ماوه‌ی سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت، له‌لایه‌ن خوێنه‌رانه‌وه خوێندنه‌وه بۆ ژماره‌یه‌ك كتێبی نووسه‌ران ده‌كرێت و هاوكات سه‌ردار نووری خوێندنه‌وه و ناساندن بۆ دواین به‌رهه‌می خۆی ده‌كات". زاگرۆس ئه‌حمه‌د وای گوت.
سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و هه‌ڵمه‌ته كولتوورییه ده‌ڵێ، بۆ به‌كولتووركردنی خوێندنه‌وه یه‌كه‌مجاره له ناوچه‌كه بێ پاڵپشتی حكوومه‌ت هه‌نگاوی له‌و جۆره بنرێت.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی