وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار راگه‌یه‌ندراوێك بڵاو ده‌كاته‌وه و تیایدا داوا له‌و هاووڵاتییانه ده‌كات زه‌وییه‌كانیان به‌ر پڕۆژه‌ی شه‌قامی 150 مه‌تری ده‌كه‌وێت، سه‌ردانی شاره‌وانی هه‌ولێر بكه‌ن بۆ رۆتینی وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌ره‌بوو له حكوومه‌ت.
ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی مافی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان هه‌یه قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م سێی تشرینی یه‌كه‌م، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كردووه، به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، قه‌ره‌بووی ئه‌و هاووڵاتییانه ده‌كرێته‌وه له بری ئه‌و زه‌وییانه‌یان كه ده‌كه‌ونه به‌ر شه‌قامی 150 مه‌تریی هه‌ولێر.
زیاتر روون كراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی پڕۆژه‌ی 150 مه‌تری داوا له‌و هاووڵاتییانه كرابوو كه زه‌وییان به‌ر شه‌قامه‌كه كه‌وتووه سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت له دۆسیه‌كانیان بكۆڵێته‌وه كه ئه‌گه‌ر كه‌یسه‌كه‌یان یاسایی بوو، ئه‌وا قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا دووپات له‌وه كراوه‌ته‌وه، ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی داوای قه‌ره‌بوو ده‌كه‌ن، پێویسته سه‌ردانی شاره‌وانیی هه‌ولێر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌وانی بزانێت ئه‌و كه‌سانه‌ی داوای قه‌ره‌بوو ده‌كه‌ن كێن یان جۆری زه‌وییه‌كه‌یان چییه؟ ئایا زه‌ویی كشتوكاڵییه یاخۆ موڵكه و یانیش گرێبه‌ستی كشتوكاڵییه.
"ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی مافی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان هه‌یه، به‌گوێره‌ی مه‌رج و رێنوێنییه‌كانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه" له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا وا نووسراوه.
شه‌قامی 150 مه‌تری پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیجی شاری هه‌ولێره و ده‌كه‌وێته پشت شه‌قامی 120 مه‌تری ، ئێسته به‌شێك له پڕۆژه‌كه له رێی كۆیه و رێی سه‌ڵاحه‌دین و به‌هۆیه‌وه به‌شێكی زۆری ترافیك و بارگرانی ئۆتۆمبێل له شار كه‌م ده‌كاته‌وه.