هه‌مووان گهنمهشایی ڕه‌نگ زه‌ردتان دیوه و به‌كارتان هێناوه، به‌ڵام گه‌نمه‌شامی ئه‌رخه‌وانیش بوونی هه‌یه، لێره‌دایه باس له سووده‌كانی ئه‌م جۆره‌ی گه‌نمه‌شامی ده‌كه‌ین و جیاوازییه‌كانی له‌گه‌ڵ گه‌نمه‌شامی زه‌رد ده‌خه‌ینه ڕوو و هه‌موو توێژینه‌وه‌كانیش پشتڕاستیان كردووه‌ته‌وه كه گه‌نمه‌شامی ئه‌رخه‌وانی سوودی بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ زۆر زیاتر له جۆره‌كانی تر.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی گه‌نمه‌شامی ئه‌رخه‌وانی
ئه‌م جۆره‌ی گه‌نمه‌شامی سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی بۆیه‌ی سروشتییه بۆ جه‌سته و سێ به‌هێزترین دژه ئۆكسیدی تێدایه كه بریتین له پیۆنیدین و پهلارگۆنیدین و سیانیدی گلۆكۆسید.
جیا له‌وه‌ی گه‌نمه‌شامی دژه ئۆكسیدێكی به‌هێزه، هاوكات زۆر سوودی تر به جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت و له چه‌ندان نه‌خۆشی دوورتان ده‌خاته‌وه كه بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه.
یه‌كه‌م: دژه شێرپه‌نجه‌یه، توێژینه‌وه‌كان سه‌لماندوویانه كه گه‌نمه‌شامی ئه‌رخه‌وانی به ڕێژه‌ی 20% توانای له‌ناوبردنی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان زیاد ده‌كات و یه‌كێكه له چاره‌سه‌ر به‌هێزه‌كان بۆ ڕێگری له تووشبوون به نه‌خۆشییه جۆراوجۆره‌كانی شێرپه‌نجه.
له گه‌نمه‌شامی زه‌رد زۆر به‌سوودتر و گرنگتره
دووه‌م: قه‌ڵه‌وی، زانكۆی دۆشیشای ژاپۆنی توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجام داوه و تێیدا پێكهاته‌ی ئانتیهۆسانینیان له گه‌نمه‌شامی ئه‌رخه‌وانی دۆزیوه‌ته‌وه، كه دژه قه‌ڵه‌وییه‌كی زۆر به‌هێزه و به خێرایی كێشی له‌شتان كه‌م ده‌كاته‌وه.
سێیه‌م: دژه هه‌وكردن، به‌هۆی پێكهاته خۆراكی و دژه ئۆكسید و بوونی پێكهاته‌ی ئانتیهۆسانین، گه‌نمه‌شامی به یه‌كێك له دژه هه‌وكردنه به‌هێزه‌كان داده‌نرێ و ڕێگری له تووشبوون به جۆره‌ها نه‌خۆشی ده‌كات، كه سه‌ره‌تا له ڕێی هه‌وكردنه‌وه دروست ده‌بن، بۆیه پزیشكان ڕێنماییمان ده‌كه‌ن، كه پێویسته گه‌نمه‌شامی ئه‌رخه‌وانی بكه‌ین به خۆراكێكی سه‌ره‌كی سیسته‌می خواردن و ڕۆژانه بیخۆین.