دره‌نگانی شه‌وی رابردوو له گه‌ڕه‌كێكی شارۆكه‌ی سۆران سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر، كچێكی 15 ساڵان له ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا به خنكاوی دۆزرایه‌وه.
تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە بۆ دڵنیابوون لە چۆنیەتی مردنەکەی
ئه‌مڕۆ دووشه‌م چواری تشرینی دووه‌م، شێروان خالید گوته‌بێژی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی ئافره‌تان و خێزان به "وشه"ی راگه‌یاند، شه‌وی رابردوو ئاگادار كراینه‌وه كه كچێك به ناوی "ڤ . ر . ح" ته‌مه‌ن 15 ساڵان و دانیشتووی گه‌ڕه‌كی به‌رخودانی سۆران، به له‌چكی خۆی خۆی خنكاندووه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، هۆكاری رووداوه‌كه دیار نییه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه، ته‌رمه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی هه‌ولێر كراوه به مه‌به‌ستی هۆكار و چۆنیه‌تیی گیان له ده‌ستدانی و لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه به‌رده‌وامی هه‌یه .
سۆران له رووی كارگێڕییه‌وه سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێره و به دووری 110 كم له باكوری رۆژهه‌ڵاتی شاری هه‌ولێر هه‌ڵكه‌وتووه، ئه‌مساڵ له سنووری سۆران، حه‌وت ژن و كچ به‌هۆی خۆسووتاندن و خۆخنكاندن گیانیان له‌ده‌ست داوه .
سۆران/ موڕشید برادۆستی