دیلانارا یه‌ڵدز كچێكی دهۆكه كه ماوه‌یه‌كه هاتووه‌ته ناو دنیای هونه‌ر و خاوه‌نی چه‌ند كلیپێكه. به‌گوته‌ی خۆی له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا "ئێسته خه‌ریكی دوو كاری نوێیه و به‌مزووانه بڵاویان ده‌كاته‌وه".
بۆ یه‌كه‌م جار كه‌ی و له كوێ ده‌ستت به كاری هونه‌ری كرد؟
ساڵی 2014 هاتمه ناو دنیای هونه‌ر و یه‌كه‌م به‌رهه‌میشم دوێتێك بوو به‌ناوی "ئه‌ز حه‌ش ته دكه‌م" له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ئیدریس به‌ده‌ل، چونكه دوێت به شێوازێكی خێرا بڵاو ده‌بێته‌وه و جه‌ماوه‌ری هونه‌ری ئه‌م سه‌رده‌مه زۆر حه‌زیان له‌و كاره هونه‌ریانه بوو، بۆیه به فراوانی بڵاو بووه‌وه. به‌ڵام سه‌ره‌تای كاره هونه‌رییه‌كانم ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ منداڵی، ئه‌ویش كاری سینه‌مایی بوو، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی قوتابخانه و ناوه‌ندی هونه‌ری سینه‌مایی له‌و شوێنه‌ی تێیدا ده‌ژیام، وازم له سینه‌ما هێنا و چوومه ناو گورانی.
بۆ هونه‌رمه‌ند چه‌نده گرنگه به شێوازێكی ئه‌كادیمی بچێته ناو هونه‌ر؟
زۆر گرنگه هونه‌رمه‌ند خاوه‌نی ئه‌ته‌كێت و زانست و ئه‌كادیمی بێت، به‌ڵام بۆ هه‌موو حاڵه‌تێك ئه‌وه ناخوات و مه‌رج نییه، چونكه ئه‌و شته‌ی مرۆڤ له‌سه‌ر سته‌یج و به كرده‌نی و له‌گه‌ڵ هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندان فێر ده‌بێت، به چه‌ندان ساڵ له‌ناو ناوه‌نده‌كانی ئه‌كادیمی فێر نابێت، به‌ڵام بڕوانامه‌ی هونه‌ری وه‌ك بازنی زێڕه و هونه‌رمه‌ند ده‌توانێ له‌و رێیه‌وه هونه‌ری خۆی نێوده‌وڵه‌تی بكات.
ساڵانێك پێش ئێسته به‌رهه‌می هونه‌ریت هه‌بوو، به‌ڵام بڵاوت نه‌كرده‌وه، ده‌كرێ ورده‌كاری زیاتر روون بكه‌یته‌وه بۆچی؟
ئه‌و به‌رهه‌مه‌م پێكهاتبوو له 11 تراك، به‌شێك له تراكه‌كان فۆلكلۆری بوون و به‌شێكیش گورانییه‌كانی خۆم بوون وه‌ك په‌یڤ و ئاواز، به‌ڵام كاتێك هاتمه ناو هونه‌ر و ستایلێكی تایبه‌ت به خۆم دانا، پێم وابوو بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه كاریگه‌ری له‌سه‌ر رێچكه‌ی هونه‌ریم ده‌بێت، بۆیه به‌رهه‌مه‌كه‌م راگرت و ته‌نیا یه‌ك گورانیم بڵاو كرده‌وه، ئه‌ویش گورانییه‌كی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره ته‌حسین ته‌ها بوو به‌ناوی "ئاسۆ".
چۆن هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ پێشڤه‌چوونی هونه‌ری باكور و باشووری كوردستان ده‌كه‌یت، چونكه ماوه‌یه‌ك له باكوری كوردستان ژیاویت؟
وه‌ك ستران و مه‌قام، هونه‌ر له باشووری كوردستان زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندتره، هونه‌رمه‌ندانی باكور ته‌نیا كار له‌سه‌ر سێ مه‌قام ده‌كه‌ن، به‌ڵام باشوور زۆر ره‌نگ و شێواز و جۆری هه‌یه، بۆیه ئێسته باكورییه‌كانیش روویان كردووه‌ته باشوور و مه‌قامی ئه‌وان ده‌ڵێن.
خێزانه‌كه‌م زۆر پشتیوانی كاره هونه‌رییه‌كانم ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تی باوكم، براكانیشم له‌به‌رئه‌وه‌ی موزیكژه‌نن زۆر گرنگیم پێ ده‌ده‌ن
كێ پشتیوانی كاره‌كانت ده‌كات، ئایا كێشه و گرفتت هه‌یه؟
خێزانه‌كه‌م زۆر پشتیوانی كاره هونه‌رییه‌كانم ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تی باوكم، براكانیشم له‌به‌رئه‌وه‌ی موزیكژه‌نن زۆر گرنگیم پێ ده‌ده‌ن، له هه‌رێمی كوردستان چه‌ندان هونه‌رمه‌ندی به‌توانا و خوشه‌ویست هه‌ن كه زۆر پشتیوانی كاره هونه‌رییه‌كانم ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی هونه‌رمه‌ند عیماد ئه‌حمه‌د خاوه‌نی ده‌زگه‌ی ده‌نگ و ره‌نگ له شاری دهۆك.
كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان به‌گشتی و بادینان به‌تایبه‌تی چۆن ده‌ڕواننه كاره هونه‌رییه‌كانت؟
له رووی مه‌عنه‌وییه‌وه لایه‌نی پێوه‌ندیدار و خه‌ڵكی كوردستان و بادینان زۆر باشن و سوپاسیان ده‌كه‌م، چونكه خه‌ڵكێكی زۆر رۆشنبیرن و هه‌میشه پشتیوانیم ده‌كه‌ن، به‌ڵام له رووی داراییه‌وه هاوكاریم ناكرێت، پاساوه‌كه‌یشیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خراپی باری ئابووری.
نوێترین كاری هونه‌ریت چییه و كه‌ی بڵاوی ده‌كه‌یته‌وه؟
ئێسته كار له‌سه‌ر دوو سینگڵ ده‌كه‌م، یه‌كێكیان سۆرانی و ئه‌ویتر بادینییه، سۆرانییه‌كه له هۆنراوه‌ی هه‌وار شاڵی، بادینییه‌كه‌یش له هۆنراوه و ئاوازی خۆم، ئه‌گه‌ر ئاسته‌نگ نه‌یه‌ته رێم، له كاتێكی نزیكدا بڵاویان ده‌كه‌مه‌وه.
وشه/دیمانه‌ی نه‌وزاد هلۆری