جۆوی لۆرانس فۆتۆگرافه‌رێكی كه‌نه‌دیه و 29 ساڵه و به 57 فۆتۆی هێزه كوردییه شه‌ڕكه‌ره‌كان پێشانگایه‌كی له‌ژێر ناوی (ئێمه له ئاگره‌وه هاتووین)كرده‌وه، كه پێشانگاكه له‌لایه‌ن ئاژانسی میترۆگرافی كراوه‌ته‌وه.
پێشانگاكه‌ی ماوه‌ی 10 ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت كه جگه له كردنه‌وه‌ی پێشانگا بۆ وێنه فۆتۆگرافه‌رییه‌كان، ۆوركشۆپیش بۆ فێركردنی هه‌ندێك فۆتۆگرافه‌ری كورد و بیانی، هه‌روه‌ها كتێبه فۆتۆگرافه‌رییه‌كه‌شی پێشكه‌ش به میوانه‌كان ده‌كات، پێشانگاكه ڕۆژانه له سه‌عات نۆی به‌یانی بۆ پێنجی ئێواره كراوه‌یه له مۆزه‌خانه‌ی نیشتیمانی ئه‌منه‌سوره‌كه.
ماوه‌ی چوارساڵی كار له‌سه‌ر ئه‌كته‌ره به‌ناوبانگه‌كانی هۆلیود ده‌كات
ئه‌حمه‌د نه‌جم، سه‌رۆكی ئاژانسی میترۆگرافی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، فۆتۆگرافه‌ری كه‌نه‌دی كه ماوه‌ی چوارساڵی كار له‌سه‌ر ئه‌كته‌ره به‌ناوبانگه‌كانی هۆڵیود ده‌كات له ئه‌مه‌ریكا، له پرۆژه‌یه‌كی فۆتۆگرافه‌ریدا تایبه‌ت به هێزه كورده شه‌ڕكه‌ره‌كانی ڕۆژئاوا، ئه‌م فۆتۆگرافه‌ره چوار جار سه‌ردانی ڕۆژئاوای كردووه و له‌ماوه‌ی ئه‌و چوار ڕۆژه‌دا وێنه‌ی فۆتۆگرافی هێزه كوردییه‌كانی گرتووه كه جیاواز بووه له وێنه‌ی ڕۆژنامه‌وانی، هه‌روه‌ها له مانگی ته‌مموزدا كتێبێكی به‌ناوی (ئێمه له ئاگره‌وه هاتووین) بڵاوكرده‌وه كه تایبه‌ته به‌و كاره فۆتۆگرافه‌رییانه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان.
ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه دا، لۆرانس براوه‌ی خه‌ڵاتی (ICA)یه بۆ باشترین كتێبی ساڵ، بۆیه ئێمه پێمان باشبوو كه‌له‌م كاته‌دا كه هاووڵاتییانی باشوری كوردستان به خۆپێشاندان پشتگیری له ڕۆژئاوا ده‌كه‌ن، ئێمه‌ش به كردنه‌وه‌ی ئه‌و پێشانگا فۆتۆگرافه‌رییانه له سلێمانی پشتگیری خۆمان ده‌رببڕین، دوایش پێشانگایه‌ك بێت له هێزه كوردییه‌كان و شه‌ڕ كرنی دژی داعش.
سلێمانی/ ئاریان محه‌مه‌د