تووڕه‌یی حاڵه‌تێكی نه‌خوازراوه، به‌ڵام هه‌موو مرۆڤێك تووشی ده‌بێت، ڕه‌نگه هه‌ندێجار به‌هۆی مه‌ترسی دروستبوون له‌سه‌ر خودی مرۆڤه‌كان ئه‌و حاڵه‌ته دروست ببێت، یان به‌هۆی سته‌م لێ كردنه‌وه، كه ئه‌مانه‌یش پێوه‌ستن به ده‌وروبه‌ره‌وه، بێگومان تووڕه‌یی بێ حاڵه‌تێك كه له ده‌وروبه‌رت دروست ده‌بێ، ڕوونادات. به‌ڵام چۆن له كاتی دروستبوونی تووڕه‌یی به‌سه‌ری زاڵ ده‌بن و كۆتایی به‌م گرفته ده‌هێنن، له خواره‌وه چه‌ند ئامۆژگارییه‌كتان بۆ ده‌خه‌ینه ڕوو، بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی تووشبوون به‌م گرفته به خێرایی كۆنتڕۆڵی بكه‌ن و كۆتایی پێ بهێنن.
یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر كۆنتڕۆڵی خۆت له ده‌ست دا و له به‌رانبه‌ر هه‌ر قسه و كردارێك كه به‌رانبه‌رت ئه‌نجام ده‌درێ، تووڕه بوویت، باشترین شت سه‌ره‌تا بیكه‌یت ئه‌وه‌یه كه هه‌وڵی هێمنبوونه‌وه بده‌یت و كێشه‌كه به قسه‌ی خۆش چاره‌سه‌ر بكه‌یت و تاوتوێی بكه‌یت.
دووه‌م: له‌كاتی تووڕه‌یی هه‌وڵ بده‌ن، كه جه‌سته‌تان جووڵه بكات، به تایبه‌ت ده‌ست و سه‌ر و ئه‌گه‌ر به وه‌ستاویش بوون قاچه‌كانتان، ئه‌م جووڵه‌كردنه وا ده‌كات، كه مێشكتان به فه‌رمانكردن بۆ ئه‌ندامه‌كانی تری جه‌سته سه‌رقاڵ بێ، به ته‌نیا بیر له‌و حاڵه‌ته نه‌كاته‌وه كه تووڕه‌یی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
تووڕه‌یی به كێشه‌یه‌كی گه‌وره داده‌نرێ و تووشی هه‌ڵه‌ی زۆرتان ده‌كات و كه دواتر په‌شیمانبوونه‌وه لێی چاره‌سه‌ری هه‌ڵه‌كان ناكات
سێیه‌م: هه‌ناسه‌ی قووڵ هه‌ڵمژه، هه‌ڵمژینی هه‌ناسه‌ی قووڵ هۆكارێكه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاری ده‌روونی و كۆتاییهێنان به تووڕه‌یی، توێژینه‌وه‌كان سه‌لماندوویانه كه هه‌ڵمژینی چه‌ند هه‌ناسه‌یه‌كی قووڵ له كاتی تووڕه‌یی وا ده‌كات ته‌واوی ده‌مار و ماسولكه‌كان خاو ببنه‌وه و گرژی له جه‌سته‌تان نه‌مێنێت و كۆتایی به فشاری ده‌روونیش ده‌هێنێت، كه ئه‌مانه‌یش یارمه‌تیده‌رن بۆ له‌ناوچوونی تووڕه‌یی.
چواره‌م: قبووڵكردنی ڕای به‌رانبه‌ر، یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی تووڕه‌یی بریتییه له خۆپه‌رستی و تاكڕۆیی، خه‌ڵكی هه‌میشه بۆچوونی خۆیان پێ ڕاسته و به قسه و بۆچوونی به‌رانبه‌ره‌كانیان تووڕه ده‌بن و هه‌وڵده‌ده‌ن به تووڕه‌یی باوه‌ڕ به بۆچوونه‌كانی ئه‌وان بكه‌ن، ئه‌مه‌یش كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه له ژیانی مرۆڤ، چونكه ناتوانن له پێوه‌ندییه‌كان و له كار و ژیان دا سه‌ركه‌وتوو بن، كاتێك به‌مجۆره بیر ده‌كه‌نه‌وه.