یه‌ڤگینى پریگۆزین له رواڵه‌تدا وه‌ك چێشتلێنه‌رى ڤلادیمێرى پوتینى سه‌رۆكى رووسیا ناسراوه و كارى ئه‌و رێكخستنى خوانه‌كانى سه‌رۆكه كه بۆ میواندارى سه‌رۆكه‌كانى دنیا سازى ده‌كات، كه‌چى ده‌گوترێت له‌ژێره‌وه پریگۆزین پێوه‌ندى به زۆر ره‌هه‌ندى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا هه‌یه و ئه‌و ئه‌ركه نهێنییه‌كانى رووسیا له ده‌ره‌وه راده‌په‌ڕێنێ، هه‌ر بۆیه‌یش ئه‌مه‌ریكا كۆمه‌ڵێك سزاى به‌سه‌ر سه‌پاندووه.
ماڵپه‌ڕى
BBC له راپۆرتێكدا باس له كاروچالاكییه‌كانى یه‌ڤگینى پریگۆزین ده‌كرێت، كه پیاوێكى رووسییه و به چێشتلێنه‌رى ڤلادیمێر پوتین ناسراوه، یان به لایه‌نى كه‌مه‌وه له رواڵه‌تدا وایه، به‌ڵام له ژێره‌وه گومان ده‌كرێت ده‌سه‌ڵاتى زۆر له‌وه فراوانتر بێت، ته‌نانه‌ت باس له‌وه ده‌كرێت ئه‌و ده‌ست له كاروبارى سیاسى ئه‌فریقیا و ئه‌مه‌ریكایش وه‌ر ده‌دات.
هه‌موو شتێك له‌باره‌ى ئه‌و پیاوه گوماناوییه، ته‌نانه‌ت نازانرێت پێوه‌ندییه‌كه‌یشى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى رووسیا چۆن ده‌ستى پێ كردووه، پریگۆزین له ساڵى 2001 له ئه‌ڵقه‌ى پوتین ده‌ركه‌وتووه، ئه‌مه‌یش ئه‌و كاته بووه كه پوتین هاموشۆى چێشتخانه‌یه‌كى به‌ناوبانگى كردووه له سانت پترسبۆرگ به‌ناوى "نیو ئایلاند" كه خاوه‌نه‌كه‌ى پریگۆزین بووه.
پریگۆزین به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێت ده‌ست ده‌خاته كاروبارى ئه‌فریقیا و ئه‌مه‌ریكا
ئێسته ته‌مه‌نى پریگۆزین 58 ساڵه، وه‌ك زۆربه‌ى ئه‌ندامانى تر‌ى ده‌ستبه‌ژێرى ده‌سه‌ڵاتدار له رووسیا كاره‌كانى له یه‌ك بواردا كۆناكرێته‌وه، به‌ڵكو له چه‌ندان بوار كار ده‌كات، ته‌نانه‌ت ده‌گوترێت هه‌ر ئه‌و پیاوه سه‌رپه‌رشتى ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه ده‌كات كه له ده‌ره‌وه‌ى رووسیا، له سووریا و چه‌ند وڵاتێكى ئه‌فریقیا له به‌رژوه‌ندى رووسیا كار ده‌كه‌ن.
یه‌ڤگینى پریگۆزین چه‌ندان كۆمپانیاى وه‌همى هه‌یه، ژیانێكى خۆشگوزه‌ران ده‌ژییت، حكوومه‌تى ئه‌مه‌ریكا هه‌میشه هه‌وڵى داوه باڵه‌كانى پریگۆزین بكات، بۆیه به تۆمه‌تى ده‌ستوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ناوى پریگۆزین خراوه‌ته لیستى سزدراوه‌كانه‌وه.
به‌دواداچوونه رۆژنامه‌وانییه‌كان و ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ى له سه‌نته‌ره‌كانى رۆژئاوا كراون، باس له بوونى پێوه‌ندى پریگۆزین و كۆمپانیاى ڤاگنر ده‌كه‌ن كه ئه‌وه‌یان خزمه‌ت به چه‌كدارانى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا ده‌كات، به تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى له سووریا و لیبیا هه‌ن كار بۆ سیاسه‌تى رووسیا ده‌كه‌ن.
پریگۆزین نكۆڵى له تۆمه‌ته‌كانى رۆژئاوا ده‌كات، به‌ڵام هێشتا كاره‌كانى ئه‌و ناڕۆشتنه.
ئه‌و پیاوه له شارى سانت پترسبۆرگ ده‌رده‌كه‌وێت، واته ئه‌و شاره‌ى پوتین، به‌ڵام ئه‌و سه‌ره‌تا كه‌سێكى نزیك نه‌بووه له پوتین، ته‌نانه‌ت له‌و یانه‌یه‌یش نه‌بووه كه پوتین له ساڵى 1996 دایمه‌زراند به ناوى "ئۆزیرۆ".
ئه‌و كاته‌ى پریگۆزین له بیسته‌كانى ته‌مه‌نى بوو، به‌ر له‌وه‌ى ده‌ست به فرۆشتنى سۆسج بكات و له بوارى چێشتخانه‌كان كار بكات، نزیكه‌ى نۆ ساڵ به تۆمه‌تى دزی و فێڵكردن گیراوه.
دواى رووخانى یه‌كێتى سۆڤییه‌ت ده‌رفه‌تێك ده‌بێت بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندبوونى زۆربه‌ى تاوانبار و مافیاكانى رووسیا، له‌و كاته‌یش دا پریگۆزین ده‌وڵه‌مه‌ند بووه و به‌ڵام ماوه‌یه‌كى زۆر له سێبه‌ر ماوه‌ته‌وه و ده‌رنه‌كه‌وتووه، له دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌یه‌كى رووسى له ساڵى 2011 باسى له‌وه كردووه، ماوه‌یه‌ك چیرۆكى بۆ منداڵان نووسیوه.
له 30ى ئه‌یلوولى ساڵى 2018 وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مه‌ریكا كۆمه‌ڵێك سزاى به‌سه‌ر پریگۆزین سه‌پاند، به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى ویستوویه‌تى ده‌ست بخاته هه‌ڵبژاردنى نیوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى، ئه‌مه‌یش ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكایه له دواى ته‌واوبوونى نیوه‌ى هه‌ر خولێكى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌م پیاوه ئاژانسێكى توێژینه‌وه‌ى ئینته‌رنێتى هه‌یه و نووسینگه‌ى سه‌ره‌كى له سانت پترسبۆرگه، به‌وه تۆمه‌تبار كراوه له ساڵى 2016 ده‌ستى وه‌رداوه‌ته هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مه‌ریكا چونكه ئاژانسه‌كه‌ى به‌هه‌زاران ئه‌كاونتى دروست كردووه بۆ ئه‌وه‌ى كاریگه‌رى له‌سه‌ر ده‌نگده‌رانى ئه‌مه‌ریكى دابنێت.
كه‌س نازانێ له سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ پوتین دروست كردووه
ده‌سته‌ى سوێندخۆرانى ئه‌مه‌ریكا له ساڵى 2018 پریگۆزین و كۆمپانیاكه‌ى به ناوى كۆنكۆرد و ئاژانسى توێژینه‌وه‌ى ئینته‌رنێت و هه‌موو هاوبه‌شه‌كانى تر‌ى خسته لیستى ئه‌و لایه‌نانه‌ى كه به ده‌ستوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنى ئه‌مه‌ریكا تۆمه‌تبار كراون.
سزاكانى ئه‌مه‌ریكا سێ فڕۆكه‌ى تایبه‌ت و كه‌شتییه‌كى گرته‌وه كه به ناوى پریگۆزین و خێزانه‌كه‌ى له‌هه‌ر دوو دوورگه‌ى سیشڵ و كایمان تۆمار كراون. به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ئه‌و فڕۆكانه چه‌ندان گه‌شتى بۆ ئه‌فریقیا و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌وروپا ئه‌نجام داوه.
یه‌كێك له كۆمپانیاكانى ئه‌و پیاوه خواردن بۆ قوتابخانه‌كان ئاماده ده‌كات و به‌هۆى ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى رابردوودا 130 منداڵ ژه‌هراوى بوون كۆمپانیاكه له‌لایه‌ن دادگاوه سزا درا، هه‌روه‌ها كۆمپانیاكه‌ى خوارده‌مه‌نى بۆ سوپایش ئاماده ده‌كات، بۆیه چاودێرانى سیاسى ده‌ڵێن ئه‌مه‌یش ده‌روازه‌یه‌ك بووه بۆئه‌وه‌ى ئه‌و پیاوه بتوانێ له‌وێوه ده‌ست له‌گه‌ڵ سوپا تێكه‌ڵ بكات.
به‌گوێره‌ى ئه‌و راپۆرته‌ى له ماڵپه‌ڕى BBC بڵاوكراونه‌ته‌وه، پریگۆزین چه‌ندان مامه‌ڵه‌ى دارایى به نهێنى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى به‌رگرى هه‌یه، به‌وه‌یش تۆمه‌تبار ده‌كرێت ده‌ست ده‌خاته كاروبارى ئه‌فریقیا و ته‌نانه‌ت له دژى ئۆكرانیا هاوكارى گرووپه چه‌كدارییه‌كانى كردووه.
دواجار گرووپێكى راگه‌یاندن و میدیاى له مۆسكۆ به فه‌رمانى پوتین دامه‌زراوه، گوایه كاریان ئه‌وه‌یه وه‌ڵامى هه‌وڵه‌كانى دوژمنان بده‌نه‌وه، كه‌چى دواجار ئه‌و پیاوه كراوه‌ته سه‌رۆكى ئه‌م گرووپه.