دواى ئه‌وه‌ى توركیا به هاوكارى هێزه توندڕه‌وه‌كانى سووریا سێ ئۆپراسیۆنى سه‌ربازى له سووریا ئه‌نجام داوه، سوپاى توركیا و هێزه توندڕه‌وه‌كانى سووریا به ئه‌نجامدانى تاوانى جه‌نگ تۆمه‌تبار ده‌كرێن و سه‌رۆكایه‌تى توركیایش به‌ڵێنى لێكۆڵینه‌وه ده‌دات.
هێزه چه‌كداره توندڕه‌وه‌كانى سووریا كه له لایه‌ن توركیاوه هاوكارى ده‌كرێن و له دژى هێزه كوردییه‌كان ده‌جه‌نگ به ئه‌نجامدانى تاوانى جه‌نگ تۆمه‌تبار ده‌كرێن، ئه‌مه‌یش به هۆى ئه‌و كاره دزێوانه‌ى ئه‌نجامى ده‌ده‌ن و دواتریش به مۆبایلى خۆیان وه‌ك وێنه‌و ڤیدیۆ بڵاوى ده‌كه‌نه‌وه.
BBC : هێزه‌كانى سه‌ر به توركیا هه‌مان دڕه‌نده‌یى داعش ده‌نوێنن
ماڵپه‌ڕى BBC ده‌ڵێ " رێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشدارى داوه له‌وه‌ى ئه‌گه‌رى هه‌یه توركیا به هۆى كرده‌وه‌ى هاوپه‌یمانه‌كانى تۆمه‌تبار بكرێت، ئه‌نكه‌ره‌یش به‌ڵێنى داوه". هه‌ر ئه‌و ماڵپه‌ڕه ده‌ڵێ ئه‌و هاوپهیمانانهى توركیا ئه‌و هێزه توندڕه‌وانه‌ن كه چه‌ندان كارى وه‌حشیگه‌رانه‌یان له وێنه و ڤیدیۆكانیان ده‌رخستووه.
نموونه زۆرن، ماڵپه‌ڕى BBC ئاماژه‌ى بۆ چه‌ند دانه‌یه‌ك كردووه، له‌وانه له ڤیدیۆیه‌ك پیاوانى ریشدار ده‌رده‌كه‌ون و تهكهبیر لێ ده‌ده‌ن، له‌و ڤیدیۆیه لاشه‌ى شه‌ڕڤانه كورده‌كان ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و پیاوه‌ى كه ڤیدیۆكه‌ى گرتووه ده‌ڵێ "ئێمه موجاهیدانى فه‌یله‌قى مه‌جدین".
له ڤیدیۆیه‌كى تر هه‌ندێك پیاوى ریشدارى تر به‌سه‌ر لاشه ژنێك ده‌كه‌ون و یه‌كێكیان به زمانى عه‌ره‌بى جنێو به ژنه‌كه ده‌دات. ماڵپه‌ڕى
BBC ده‌ڵێ "تۆمارى وێنه‌كان له دڕه‌نده‌یى هاوشێوه‌ى ئه‌وه‌ن كه داعش بڵاوى ده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئه‌و پیاوانه‌ى له‌و تۆمارانه‌ى دواییدا ده‌رده‌كه‌ون ئه‌ندامانى داعش نیین، به‌ڵكو سه‌ر به‌و هێزه‌ن كه به سوپاى نیشتمانى سووریا ده‌ناسرێت ئه‌و هێزه‌یش مه‌شق و كرێ له توركیا وه‌رده‌گرێت و توركیایش ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى ناتۆیه".
چه‌ندان تاوانى تر هه‌ن كه ماڵپه‌ڕى BBC ئاماژه‌یان بۆ ده‌كات و دواتریش ئه‌وه به‌بیر خوێنه‌رانى ده‌هێنێته‌وه كه ئه‌و تاوانانه ده‌رهه‌ق به‌و كه‌سانه ئه‌نجام ده‌درێت كه رۆڵێكى سه‌ره‌كیان له تێكشكاندنى داعش هه‌بووه.
هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌یش له‌م هێرشه‌ى دواییدا ئه‌نجام دراون، كه له نۆى مانگى رابردوو ده‌ستى پێ كردووه. واته باسى تاوانه‌كانى تر نه‌كراوه كه پێشتر له دوو ئۆپراسیۆنه‌كانى تر‌ى توركیا ئه‌نجام دراوه.
به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكى ده‌ڵێن هه‌ندێك له‌و كارانه‌ى كه له‌و ڤیدیۆ و وێنانه ده‌رده‌كه‌وێت به تاوانى جه‌نگ داده‌نرێن.
تاوانى جه‌نگ چییه؟
په‌یماننامه‌ى نۆرمبێرگى سه‌ربازى نێوده‌وڵه‌تى كه له ساڵى 1945 ده‌رچووه، پێناسه‌ى تاوانى جه‌نگى كردووه به‌وه‌ى كوشتنى خه‌ڵكى سڤیل و سوكایه‌تیكردن پێیان، كوشتن و سوكایه‌تیكردن به دیله‌كان و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر موڵكى و كه‌لوپه‌لى تایبه‌ت، وێرانكردنى ئه‌و شوێنانه‌ى كه ئامانجى سه‌ربازیی نیین، هه‌موو ئه‌مانه تاوانى جه‌نگن.
دواتر له ساڵى 1946 كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕیارى له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنى په‌یماننامه‌كه داوه، به گوێره‌ى ئه‌و په‌یماننامه‌یه هه‌ر شتێك خه‌ڵكى سڤیل بكاته ئامانج، یانیش ده‌ست به‌سه‌ر ماڵ و موڵكیان دابگرێت و ده‌ستدرێژییان بكرێته سه‌ر و هه‌روه‌ها مامه‌ڵه‌ى خراپ له‌گه‌ڵ دیله‌كان بكرێت و ئه‌شكه‌نجه بدرێن و ده‌ستدرێژى سێكسیان بكرێته سه‌ر، یان دیل و خه‌ڵكى سڤیل به‌وه ناچار بكرێت هه‌ندێك كارى دژ به وڵات و لایه‌نى خۆیان بكات، هه‌موو ئه‌مانه به تاوانى جه‌نگ داده‌نرێت.
له راپۆرتێكى ماڵپه‌ڕى جه‌زیره ته‌واوى تاوانه‌كانى جه‌نگ خراوه‌ته‌ڕوو كه نزیكه‌ى 30 تاوان ده‌بن.
به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا : توركیا تاوانى جه‌نگى له سووریا ئه‌نجام داوه
جیمس جیفرى نوێنه‌رى تایبه‌تى ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروبارى سووریا له به‌رانبه‌ر كۆنگرێس ددانى به‌وه ناوه كه ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ى هێزه‌كانى سه‌ر به توركیا ژماره‌یه‌كى زۆرى خه‌ڵكى له سووریا ناچار كردووه زێدى خۆیان جێبهێڵن.
جیمس جیفرى ده‌ڵێ "زۆرێك له خه‌ڵك له ماڵه‌كانى خۆیان رایان كردووه به هۆى ئه‌و كارانه‌ى كه هێزه‌كانى سه‌ر به توركیا ئه‌نجامى ده‌ده‌ن". دواتریش ده‌ڵێ "پێمانوایه هێزه‌كانى ئۆپۆزسیۆنى سه‌ر به توركیا كه له ژێر فه‌رمانده‌ى سوپاى توركیا كار ده‌كه‌ن چه‌ندان تاوانی جه‌نگیان ئه‌نجام داوه".
برێت ماكگۆرك كه پێشتر نێرده‌ى تایبه‌تى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بوو ده‌ڵێ "چاودێرى هه‌ڵمه‌تى داعشم كرد، 40 هه‌زار چه‌كدارى بیانى ئه‌وان له 110 وڵاتى دنیاوه هاتبوون، هه‌موو له رێى توركیا چوونه جه‌نگى سووریا، هه‌وڵمدا ئه‌وان رازى بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى سنووره‌كان دابخه‌ن، كه‌چى گوتیان ناتوانین به‌ڵام هه‌ر كه كورد ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ر ناوچه‌كه دانا، توركیا سنوورى به دیوار داخست".
به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكى ده‌ڵێن داوایان له توركیا كردووه روونكردنه‌وه له سه‌ر ئه‌و تاوانانه بدات كه ئۆپۆزسیۆنى توندڕه‌وى سووریا و سه‌ر به توركیا ئه‌نجامیان داوه، ئیبراهیم كاڵن گوته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى توركیا له لێدوانێكى رای گه‌یاندووه توركیا لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌كات.
به‌ڵام چالاكانى بوارى مرۆیى متمانه‌یان به توركیا نییه و ئاماژه بۆ چه‌ندان رووداوى تر ده‌كه‌ن كه هاوشێوه‌ى ئه‌وانه‌ى ئێسته له‌لایه‌ن سه‌ربازانى توركه‌وه له ساڵانى رابردوو ئه‌نجام دراون.