نزیكه‌ی 15 منداڵی تووشبوو به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ له‌لایه‌ن تیمێكی پزیشكی پسپۆڕی ئه‌مه‌ریكی به بێ به‌رانبه‌ر چاره‌سه‌ر ده‌كرێن و قه‌سته‌ره‌یان بۆ ده‌كرێت.
دانا حه‌مه باقی به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری بوژانه‌وه‌ی دڵ له سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌و تیمه پزیشكیانه پشكنین بۆ ئه‌و منداڵانه ده‌كه‌ن كه دڵیان كێشه‌ی تێدایه و دوای پشكنینه‌كان بڕیار ده‌ده‌ن كه قه‌سته‌ره بۆ كێ ده‌كه‌ن.
15 منداڵ پشكنینی بۆ ده‌كرێ
ڕوونیشی كرده‌وه كه 15 منداڵ پشكنینی بۆ ده‌كرێ و بڕیار له‌سه‌ر نه‌شته‌رگه‌ریان دراوه كه ته‌واوی تێچووه‌كه‌ی به‌بێ به‌رانبه‌ره.
دانا حه‌مه باقی ئاماژه‌ی به‌وه دا، 28مین جاره ئه‌و تیمه پزیشكیانه دێنه سلێمانی و به هاوكاری تیمه پزیشكه ناوخۆییه‌كان چاره‌سه‌ری دڵی منداڵ ده‌كه‌ن، هه‌موو ڕۆژانی شه‌موویه‌ك قه‌سته‌ره‌ی دڵ بۆ منداڵ ئه‌نجام ده‌درێت.
سلێمانی/ ئاریان محه‌مه‌د