"ئێمه دیارین" پرۆژه‌یه‌كی هونه‌رییه و تیایدا به كۆمه‌ڵێك نه‌خشاندنی هونه‌ری له‌سه‌ر خشتی تایبه‌ت هه‌وڵده‌درێت شوناسی كورد بناسرێت و دواتر وه‌ك مۆنۆمێنتێك یان دیوارێكی هونه‌ری نمایش بكرێت.
پرۆژه‌كه ڕێكخرا له نێوان ھونه‌رمه‌ندانی كورد و سویسرا و ڕێكخراوی "مێسێلا و مس گه‌له‌ریش" پرۆژه‌كه‌ی كردووه به ھاوكاری ڕێكخراوه كولتوورییه‌كانی سلێمانی و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ڕۆشنبیری سلێمانی و كۆلێژی ھونه‌ر و په‌یمانگای ھونه‌ره جوانه‌كان و گه‌له‌ری زاموا و سه‌ندیكای ھونه‌رمه‌ندان و سه‌نته‌ری كوردۆلۆجی و ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نییه‌ت.
له شه‌ش تا 21ی ئه‌م مانگه له سه‌عات 10ی به‌یانی بۆ 10ی شه‌و پرۆژەی ئێمه دیارین بەردەوام دەبێ
زانا ڕه‌سووڵ به‌ڕێوه‌به‌ری مس گه‌له‌ری به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له پرۆژه‌كه‌دا خاك وه‌ك سمبولێك ھهڵبژێردارهوه و ده‌كرێت به‌و خشتانه‌ی كه له كورده‌واریدا دروستكراوه به كوالێتی به‌رزتر دروست ده‌كرێت.
له شه‌شی ئه‌م مانگه‌وه تا 21ی ئه‌م مانگه له سه‌عات 10ی به‌یانی بۆ 10ی شه‌و، له‌و چادره‌ی كه له پاركی ئازادی دانراوه ھاووڵاتییان و په‌نابه‌رانی پارچه‌كانی تری كوردستان و عێراق، ده‌توانن سه‌ردانیان بكه‌ن و خشتێكی تایبه‌ت به خۆی دروست بكات و ھه‌ر كه‌سێكیش ده‌توانێت شتێكی خۆی وه‌ك ده‌نكێك مور و یان ته‌سبیح و تاڵێك قژ یان گواره‌یه‌ك بخاته ناو خشته‌كه‌ی كه دروستی ده‌كات.
له ساڵی 2020 خشتهكه ده‌برێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات به تایبه‌ت وڵاتێك ھه‌ڵده‌بژێردرێت كه گرنگی به دۆزی كورد دابێت و له‌وێ نمایش ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی كورد بگه‌یه‌ندرێت، دواتریش ده‌ھێنرێته كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مۆنۆمێنته له شارێكی كوردستان دابنرێت.
سلێمانی/ ئاریان محه‌مه‌د