وەزیری پەروەردە سزای بەڕێوەبەرێك دەدات

:: AM:08:02:06/11/2019 ‌
بڕیارە ئەمڕۆ وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سزای بەڕێوەبەرێكی قوتابخانەیەك بدات كە هەڵساوە بە كارپێكردن و پاك كردنەوەی زێراب بە قوتابییەك لە سنووری قوتابخانەیەكی هەولێر.

ئەمڕۆ چوارشەم شەشی تشرینی دووەم، ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك بڵاوی كردووەتەوە، وێنەیەك لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبۆتەوە لە قوتابخانەیەك مەنهۆڵ بەقوتابیان پاكدەكرێتەوە.

سەعات هەشتی بەیانی ئەو بەڕێوبەرە لەكار لابدرێت
وەزیری پەروەردە ئاشكرای كردووە، ئەو كارە دوورە لەهەموو بەهایەك و شێوازێكی ئیداری پاش بەدواداچوون و ڕوونبوونەوەی بابەتەكە بڕیاردرا ئەمڕۆ سەعات هەشتی بەیانی ئەو بەڕێوبەرە لەكار لابدرێت و پاشان ڕێككاری كارگێڕی پێویست دەگیرێتەبەر.

بڵاو بوونەوەی ئەو وێنە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كە منداڵێك زێرابی قوتابخانەی پێ‌ پاك دەكەنەوە دەنگدانەوەی زۆری لێكەوتەوە و بەكارێكی ناڕەوا لێكدرایەوە.

"وشە" دوێنێ‌ بەدواداچوونی بۆ ئەو بابەتە كرد لە قوتابخانەیەكی هەولێر ڕوویداوە لە كۆمەڵگەیەكی نیشتەجێبوون بەناوی "ه، س".




وشە - رامیار جەواد