ده‌سته‌ی جێبه‌جێكردنی كۆمپانیای فه‌یسبووك ئاشكرای كرد، كه بڕیاریان داوه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك و ئینستاگرام، بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و وێنانه‌ی هێما و ئاماژه‌ن بۆ ئه‌ندامی سێكسی، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه بكه‌ن، چونكه ئه‌مه‌یان به پێچه‌وانه‌ی پێوه‌ره‌كانی كۆمه‌ڵگا هه‌ژمار كردووه.
كۆمپانیاكه بڕیاری داوه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی باینجان و خۆخ به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه بكات، چونكه ده‌توانرێ وه‌ك لێكچوونێك بۆ مه‌به‌ستی سێكسی سوودی لێ وه‌ربگرێت، هاوكات بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ڕووت و گفتوگۆی سێكسیشی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه كردووه.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا
فه‌یسبووك ئاماژه‌ی داوه، به‌كارهێنانی به‌روبووم و كاڵاكان تا به‌شێوه‌یه‌كی سیمبۆلیك هێما له سێكس بكه‌ن به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه له‌لایه‌ن هه‌ر به‌كارهێنه‌رێكی فه‌یسبووك و ئینستاگرام بڵاو بكرێته‌وه و له داهاتوویش پێوه‌ره‌كان بۆ ئه‌و بواره زۆر توندتر ده‌كرێن.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ سێكس به‌كارده‌هێنرێن بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانیان قه‌ده‌غه‌كراوه
ئامانجی فه‌یسبووك و ئینستاگرام ئه‌وه‌یه، به‌م هه‌نگاوه كۆمه‌ڵگا نه‌ریتخوازه‌كان بهێنێته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه ڕێ به ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگا بده‌ن، ببن به ئه‌ندام له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبووك و تویته‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی له ململانێی داپۆشینی زۆرترین خه‌ڵكی دنیا، فه‌یسبووك و ئینستاگرام بتوانن به پێشه‌نگی بمێننه‌وه.
له ماوه‌ی ڕابردوو به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ندان به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له ڕێی فه‌یسبووكه‌وه حكوومه‌ته‌كان سیخوڕی به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌وه ده‌كه‌ن، جۆرێك له پاشه‌كشه له‌لایه‌ن خه‌ڵكی بۆ چالاكبوونیان له نێو ئه‌و دوو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه دروست بووه و به‌م هه‌نگاوانه‌یش فه‌یسبووك ده‌یه‌وێ متمانه‌ی خه‌ڵكی به‌ده‌ست بهێنێته‌وه.