سندووقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پێشبینی گه‌شه‌ی ئابووری وڵاتانی بۆ 2020 خسته ڕوو و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه وڵاتانی ئه‌مه‌ریكای باشوور و لاتین له هه‌موو شوێنێكی دنیا گه‌شه‌ی ئابوورییان ڕوو له زیادبوون ده‌كات و به ڕێژه‌ی 86% به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی 2019 گه‌شه‌ی ئابووری له‌و وڵاتانه دێته دی.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی سندووقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هاتووه،
گه‌شه‌ی ئابووری وڵاتانی به‌ڕازیل و ڤه‌نزوێلا له ساڵی داهاتوو پێوه‌ست ده‌بێ به‌و قه‌رزانه‌ی كه پێویسته به كۆمپانیای ئیكسن مۆبیلی ئه‌مه‌ریكی بده‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر بتوانن ئه‌م هه‌نگاوه بنێن، ئه‌وا گه‌شه‌ی ئابوورییان زۆر به‌خێرایی به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چێت.
وڵاتانی ئه‌مه‌ریكای باشوور و لاتین پێش جیهان ده‌كه‌ونه‌وه
ئاماژه‌ی داوه، به گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌كان وڵاتانی ئه‌مه‌ریكای باشوور و لاتین ده‌توانن چوارده هێنده زیاتر له ساڵی 2019 گه‌شه به ئابووری وڵاته‌كانیان بده‌ن و ده‌رفه‌تێكی زۆر گه‌وره و له‌باریان بۆ ده‌ڕه‌خسێت، به‌هۆی جه‌نگی ئابووری نێوان ئه‌مه‌ریكا و چین.
ڕێكخراوه‌كه باس گه‌شه‌ی ئابووری گیانا ده‌كات و ده‌ڵێ، داهاتی ناوخۆی ئه‌و ناوچه‌یه چوار ملیار دۆلاره، به‌ڵام ساڵی داهاتوو و تا 2024 داهاتی گشتی ده‌گاته 15 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، ئه‌گه‌ر هاتوو په‌ره به كه‌رتی نه‌وت بده‌ن و بتوانن له پێنج ساڵی داهاتوو به به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌وه كار له‌سه‌ر ئه‌و بواره بكه‌ن.