محه‌مه‌د باركیندۆ سكرتێری گشتی ڕێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت "ئۆپێك" ئاشكرای كرد، لێكدانه‌وه و پێشبینییه‌كانی ڕێكخراوه‌كه هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه نرخی نه‌وت له ساڵی 2020 به‌رزبوونه‌وه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی جیهان پیویستی به وزه‌ی زیاتر ده‌بێت.
باركیندۆ له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ڕای گه‌یاند، به پشت به‌ستن به‌و داتا سه‌ره‌تاییانه‌ی بۆ خواستی وڵاتان بۆ نه‌وت له ساڵی 2020 گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه نرخی نه‌وت له ساڵی نوێ به‌رزبوونه‌وه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
نرخی نه‌وت له 2020 ڕوو له به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتر ده‌كات
ئاماژه‌ی دا، له مانگی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری ئه‌مساڵ وڵاتانی ئه‌ندام له ئۆپێك كۆ ده‌بنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی چاو به سیاسه‌تی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بۆ ساڵی نوێ بخشێننه‌وه و بیرۆكه و پێشنیاز و ڕێوشوێنی نوێ له ئه‌ندامان وه‌ربگیرێت، تا بتوانرێ نرخی نه‌وت به‌رزتر بكریته‌وه له‌وه‌ی كه پێشبینی ده‌كرێت.
پێشتر بۆ به‌رگرتن له داته‌پینی نرخی نه‌وت ڕێكخراوی ئۆپێك سیاسه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی له‌لایه‌ن وڵاتانی ههناردهكارهوه گرته‌به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وت له بازاڕی جیهان كه‌م ببێته‌وه، له به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌یش دا نرخی نه‌وت به‌رزبوونه‌وه به‌خۆیه‌وه ببینێت، هه‌رچه‌نده ئه‌م سیاسه‌ته سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی لێ نه‌كه‌وته‌وه، به‌ڵام نرخی نه‌وتی له خوار 50 دۆلار له به‌رانبه‌ر هه‌ر به‌رمیلێك بۆ سه‌رووی 50 دۆلار به‌رز كرده‌وه و پێشبینی ده‌كرێ ساڵی نوێش به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتر به‌خۆیه‌وه ببینێت.