توێژه‌ران هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه خواردنی ده‌نكێك یان دوو دانه حه‌بی پاراسیتامۆل له ڕۆژێكدا گه‌وره‌ترین زیان به جگه‌ری مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت و به ته‌واوی ژه‌هراوی ده‌كات، بۆیه داوا له خه‌ڵكی ده‌كه‌ن، به هه‌موو جۆرێك خۆیان له خواردنی ئه‌م جۆره حه‌به به دوور بگرن، چونكه زۆر ترسناك و كوشنده‌یه بۆ جه‌سته و ته‌ندروستی مرۆڤ.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك حه‌بی پاراسیتامۆل جگه له زیانه زۆره‌كانی بۆ جگه‌ری مرۆڤ، هاوكات كاریگه‌ری نه‌رێنی بۆ سه‌ر ته‌واوی جه‌سته‌ی مرۆڤیش هه‌یه و هۆكارێكه بۆ ئاڵووده‌بوون به ده‌رمان و زۆر خواردنی حه‌ب و ده‌رمانه جۆراوجۆره‌كان.
خواردنی ئه‌م حه‌به ده‌بێته هۆی له ده‌ستدانی جگه‌ر و ناچارتان ده‌كات جگه‌ر بچێننه‌وه
پسپۆرانی ژاپۆنی له‌میانه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌دا گه‌یشتن به‌و ئه‌نجامه‌ی كه حه‌بی پاراسیتامۆڵ كاریگه‌ری له‌سه‌ر خانه‌كانی جگه‌ر و مێشكی مرۆڤ دروست ده‌كات و ئه‌و دوو ئه‌ندامه گرنگ و كاریگه‌ری جه‌سته‌ی مرۆڤ ژه‌هراوی ده‌كات، كاتێك خانه‌كان زیانیان پێ ده‌گات، شانه‌كانی مێشك و جگه‌ر بێهێز ده‌بن و هیچ توانه‌یه‌كیان نامێنێت و ورده ورده خانه و شانه‌كان ده‌ست به مردن ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌یش زۆرجار شێرپه‌نجه‌ی مێشك و جگه‌ری لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
پاراسیتامۆل یه‌كێكه له حه‌به‌كان و بۆ سووككردنی ئازار و تا له منداڵان و كه‌سانی ئاسایی سوودی لێ وه‌رده‌گیرێت، پزیشكان ڕێنماییمان ده‌كه‌ن، كه ئه‌گه‌ر هاتوو پێویستتان به‌و حه‌به‌یش بوو پێویسته له ماوه‌ی 24 سه‌عات یه‌ك ده‌نكی لێ بخۆن، ئه‌مه‌یش نه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام و هه‌موو ڕۆژ، به‌ڵكوو ئه‌گه‌ر ئازار و ئێشێكی زۆرتان هه‌بوو.
توێژینه‌وه‌كه داتا جیهانییه‌كانی وه‌رگرتووه و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه له ئه‌وروپا به گشتی ئه‌و حه‌به زۆر به‌كارده‌هێنرێت، به‌وهۆیه‌وه خه‌ڵكێكی زۆر جگه‌ریان له ده‌ست ده‌ده‌ن و ناچار ده‌بن، كه نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی جگه‌ریان بۆ بكرێ، بۆ ئه‌وه‌ی له ژیان بمێننه‌وه.