هه‌موو ئافره‌تێك له ڕێی سووڕی مانگانه‌وه هه‌لی بوون به دایكی هه‌یه، به‌ڵام نه‌مانی سووڕی مانگانه، به واتای كۆتایییهاتنی بوون به دایك، چونكه له‌و كاته زۆرێك له ئافره‌تان هێلكهدانیان تووشی كێشه‌ی ته‌ندروستی ده‌بێ و ئه‌مه‌یش به دیارییكراوی له دوای ته‌مه‌نی 40 ساڵی دروست ده‌بێ، به‌ڵام هه‌ندێكجار به‌ر له‌و ته‌مه‌نه‌یش به‌شێك له ژنان تووشی ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بن و ئیتر ناتوانن هیچ منداڵێك بهێننه دنیاوه.
پزیشكان و پسپۆران دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه جگه‌ره‌كێشان و شێوازی ژیان و گرفت له ڕژێمی ده‌ره‌قی و بوونی كێشه له سیسته‌می به‌رگری و زۆر خۆدانه به‌ر تیشكی خۆر و نه‌خۆشی سیل و هۆی بۆماوه‌یی گرنگترین ئه‌و هۆكارانه‌ن كه به‌ر له ته‌مه‌نی 40 ساڵی ده‌بنه هۆی نه‌مانی سووڕی مانگانه.
جیا له‌وه‌یش یه‌كێكی تر له خاڵه گرنگه‌كان كه‌مبوونه‌وه‌ی هۆرمۆنی تیستۆسترۆنه له ئافره‌تان، ئه‌م هۆرمۆنه به‌رپرسه له ڕێكخستنی سووڕی مانگانه و ئاره‌زووی جووتبوون، كاتێك كێشه له‌م هۆرمۆنه دروست ده‌بێ، جیا له‌وه‌ی سووڕی مانگانه تێك ده‌چێ و خواستی جووتبوون كه‌م ده‌بێته‌وه، هاوكات ڕێ له دووگیانبوونیش ده‌گرێ، وا ده‌كات به‌رده‌وام هه‌ست به ماندووبوون بكه‌یت و متمانه‌به‌خۆبوون كه‌م ده‌كاته‌وه و كێشی له‌ش زیاد ده‌كات و له ڕووی ده‌روونییه‌وه كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ژنان داده‌نێت.
جگه‌ره‌كێشان و خۆراكی ناته‌ندروست و كه‌مبوونی هۆرمۆن سه‌ره‌كیترین هۆكاره‌كانی ئه‌م گرفته‌ن
خواردنی ده‌رمان و حه‌بی نه‌خۆشییه‌كانی شه‌كره و په‌ستانی خوێن، به خاڵێكی سه‌ره‌كی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌و هۆرمۆنه له جه‌سته داده‌نرێت، نه‌ك هه‌ر له ژنان به‌ڵكوو له پیاوانیش.
بۆ ڕێگری له نه‌مانی
سووڕی مانگانه پێویسته ژنان به‌ر له‌وه‌ی به ته‌مه‌نی 40 ساڵی بگه‌ن، سیسته‌می ژیان و خۆراكیان به ته‌واوی بگۆڕێن، پێویسته وه‌رزش بكه‌ن به خووێكی ڕۆژانه و هه‌روه‌ها سۆیا و حه‌بی ڤیتامینه جۆراوجۆره‌كان و زینك و مه‌گنیسیۆم بخۆن، هاوكات ئه‌و خۆراكانه بخۆن كه ڕێژه‌یه‌كی باشی كالیسیۆمیان تێدایه وه‌كو په‌نیر باوی سه‌وزه و شیر و دانه‌وێڵه و گه‌نمه‌شامی.