ساڵانه له بودجه‌ی ئه‌مه‌ریكا به ملیاران دۆلار وه‌ك هاوكاری سه‌ربازی و ئابووری و مرۆیی بۆ وڵاتانی جیا جیای دنیا ته‌رخان ده‌كرێ، ئه‌گه‌رچی ئه‌مه زیان به ئابووری و بودجه‌ی ئه‌و وڵاته ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام شاره‌زایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌و سیاسه‌ته‌ی واشنتن بۆ ئه‌وه‌یه كه هه‌میشه كارتێكی فشاری به‌سه‌ر وڵاتان هه‌بێ و دواجار كه به‌رژه‌وه‌ندی له ناوچه‌كه جێگیر كرد، كاتێكیش ئه‌و وڵاتانه دژی به‌رژه‌وه‌ندی و سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا بجوڵێنه‌وه، ئه‌وا به هه‌ڕه‌شه‌كردن له وه‌ستاندنی هاوكارییه‌كان، ئه‌و وڵاتانه ده‌خاته سه‌ر ئه‌ژنۆ و ناچاریان ده‌كات وه‌ك ده‌سته‌مۆی ئه‌مه‌ریكا بمێننه‌وه.
ڕۆژنامه‌ی "واشنتن پۆست"ی ئه‌مه‌ریكی له‌وباره‌وه بابه‌تێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه كۆشكی سپی هاوكاری بۆ وڵاتان وه‌ك چه‌كێكی كاریگه‌ر ده‌بینێت، بۆ ده‌سخستنی هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه له وڵاتانی تازه پێگه‌یشتوو خواستی له‌سه‌ره، ڕۆژنامه‌كه نوێترین نموونه‌یش به پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی تره‌مپ و سه‌رۆكی ئۆكرانیا ده‌هێنێته‌وه، كه چۆن له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆمه‌ك و هاوكاری پێشكه‌شی ئۆكرانیا ده‌كات، تره‌مپ داوای نهێنی دۆسیه‌ی بازرگانی كوڕه‌كه‌ی جۆبایدنی له سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته كرد، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن دژی بایدن به‌كاری بهێنێت.
له بابه‌ته‌كه‌ی واشنتن پۆست هاتووه، كه تره‌مپ له پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئۆكرانیا هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه، ئه‌گه‌ر خواسته‌كانی به‌دی نه‌هێنێت، ئه‌وا سه‌رجه‌م هاوكارییه ئابووری و سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئۆكرانیا ده‌وه‌ستێنێت، ئه‌مه‌یش سه‌رۆكی ئۆكرانیای تووشی هه‌ڵوێستێكی نه‌خوازراو كردووه و نه‌رمی نواندووه، تا ئه‌و داوایه‌ی تره‌مپ بهێنێته دی.
هاوكارییه‌كان به‌ناوی مافی مرۆڤ و په‌ره‌پێدانی دیموكراسی به وڵاتان ده‌درێن، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا ئامرازێكی فشارن
ئۆكرانیا تاكه وڵات نییه، كه واشنتن به هه‌ڕه‌شه‌كردن له پچڕاندنی هاوكارییه‌كان بیه‌وێ خواسته‌كانی خۆی به‌دی بهێنێت، به‌ڵكوو به درێژایی مێژووی ئه‌مه‌ریكا هاوكاری سه‌ربازی و دارایی و بازرگانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ وڵاته‌كانی نزیك له خۆی، وه‌ك ئامرازێكی هه‌ڕه‌شه‌كردن و گوشار سوودی لێ وه‌رگیراوه، له ماوه‌ی ڕابردوویش هه‌رچه‌نده كورده‌كان به توندی شه‌ڕی تیرۆریان كرد و ناوچه‌كه‌یان له تیرۆریستان پاك كرده‌وه، به‌ڵام تره‌مپ به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێزه‌كان و هاوكارییه‌كانی بۆ كورد وه‌ستاند، له پێناوی ده‌سخستنی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌وره‌تر له توركیا، خه‌ڵكی بێتاوانی رۆژهه‌ڵاتی فوراتی ڕووبه‌ڕووی ئاواره‌بوون و مه‌رگ كرده‌وه.
هاوكات دوای به فه‌رمی ناساندنی قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل، به‌هۆی نه‌هاتنه ژێر باری فه‌له‌ستینییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كۆشكی سپی، تره‌مپ ته‌واوی هاوكارییه‌كانی بۆ فه‌ڵه‌ستین وه‌ستاند، له لبنانیش پاش ئه‌وه‌ی حزبوڵای لبنانی نزیك له ئێران زۆرترین كورسی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی برده‌وه، واشنتن وه‌ك ئامرازێكی گوشار، هاوكارییه‌كانی بۆ به‌یرووت كه‌م كرده‌وه و ئێسته‌یش دۆخی وڵاته‌كه تووشی ته‌نگژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئابووری و سیاسی و ده‌سه‌ڵاتداری بووه‌ته‌وه، كه تا ئێسته هیچ ده‌روازیه‌كی ڕۆشنی ده‌رچوون له‌و ته‌نگژانه دیار نییه.
له هه‌فته‌ی ڕابردوو دۆناڵد تره‌مپ ئاشكرای كرد، كه ئاسانكارییه بازرگانییه‌كان كه به كامیرۆن به‌خشراوه، كۆتایی پێ ده‌هێنێت و له یه‌كی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری داهاتوو بڕیاره‌كه‌یش ده‌خرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، هۆكاری ئه‌م بڕیاره‌یشی بۆ پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له‌لایه‌ن سه‌رۆكی وڵاته‌كه گه‌ڕانده‌وه.
به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا دۆسیه‌كه به هیچ شێوه‌یه‌ك پێوه‌ست نییه به مافی مرۆڤه‌وه، به‌ڵكوو شه‌ڕی ناوخۆیی كامیرۆن كه لایه‌نی ئینگلیزی و فڕه‌نسییه‌كانی وڵاته‌كه هه‌ڵیانگیرساندووه، بۆ جارێكی تر له هه‌ڵبژاردن ئه‌و گرووپه‌ی فڕه‌نسییه‌كان پشتیوانیان توانیان هه‌ڵبژاردن ببه‌نه‌وه و پۆل بیا جارێكی تر بووه‌وه سه‌رۆكی وڵات، كه ئه‌مه‌یش به بڕوای واشنتن ده‌رچوونه له ژێر هه‌ژموون وسیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا، چونكه ئه‌وان به هه‌موو تواناوه پشتیوانی ئه‌و گرووپه كامیرۆنیه‌یان ده‌كرد، كه به زمانی ئینگلیزی قسه ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌ویست شكست به فڕه‌نسی زمانه‌كانی ناو گه‌لی كامیرۆن بهێنن، به‌ڵام كاتێك خۆیان شكستیان هێنا، ئیتر به بیانووی مافی مرۆڤه‌وه و وه‌ك ئامرازێكی فشار، ئه‌مه‌ریكا كۆتایی به هاوكارییه‌كانی بۆ ئه‌و وڵاته ده‌هێنێت.
به‌هۆی به‌دینه‌هێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ماوه‌ی ڕابردوو ئه‌مه‌ریكا هاوكاری له كامیرۆن و فه‌له‌ستین و لبنان بڕی و هه‌ڕه‌شه‌ی له ئۆكرانیایش كرد
ئه‌م سیاسه‌ته‌ی
واشنتن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به ناوی پشتیوانی له بڵاوكردنه‌وه‌ی دیموكراسی و مافی مرۆڤ و یه‌كسانی و دادپه‌وه‌ری و به‌ره‌وپێشبردنی دۆخی ژیانی كۆمه‌ڵگاكانی جیهانی سێیه‌م و هاوپه‌یمانه نزیكه‌كانی خه‌رج ده‌كرێ، به‌ڵام هه‌موو وێستگه‌كانی مێژوو پشتڕاستی ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌مه‌ریكا هاوكارییه‌كان و به‌ڵێنی پاراستنی وڵاتانی له هێرش و هه‌ڕه‌شه و گه‌شه‌پێدان، له به‌رانبه‌ر دابینكردنی زۆرترین به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌وه بۆ ئه‌مه‌ریكا ده‌سته‌به‌ر كردووه، ئه‌مه‌یش به دووڕوویی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا ناوده‌برێ، كه خۆی كردووه به سه‌رمه‌شقی گه‌شه‌پێدان و پشتیوانی له دیموكراسی، به‌ڵام له ژێره‌وه به ئامانجێكی تر هاوكاری و كۆمه‌كی وڵاتان ده‌كات.