چەند منداڵێك لە هەولێر مەترسی دەستدرێژیی سێكسییان لەسەرە

:: AM:11:23:06/11/2019 ‌
بەرپرسێكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی كوردستان ئاشكرای دەكات، چەندان منداڵێک شەوانە لەناو هەولێر مەترسی دەستدرێژیی سێكسییان لەسەرە.

ئەمڕۆ چوارشەم شەشی تشرینی دووەم، محەمەد گۆمەشینی گوتەبێژی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێمی كوردستان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، شەوی ڕابردوو چەند منداڵێك لە نیوە شەو لە ناو بازاڕی هەولێر نزیك پارێزگا بوون، دواتر لە لایەن پۆلیسەوە براون و دواتر بۆ بەیانییەكەی ئازاد كراون.

ئەو منداڵانە كوردی رۆژئاوان و رۆژانە لە بازاڕ سواڵ دەكەن 
گوتەبێژی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ گوتی، ئەو منداڵانە كوردی رۆژئاوان و رۆژانە لە بازاڕ سواڵ دەكەن و زۆر شەو هەر لە ناو بازاڕ یان لە ناو پاركەكان دەخەون، مەترسی گەورە لەسەر ژیانی ئەو منداڵانە هەیە بە تایبەت كچەكان كە رووبەڕووی گێچەڵی سێكسی دەبن لەلایەن كەسانی نەفس نزم.

ڕوونی كردەوە، داوا دەكەین هەرچی زووە ئەو دیاردەیە بنەبڕ بكرێ و باوك و دایكی ئەو منداڵانە بگرن.

لە پێشوو بەرپرسانی ئیداری هەولێر چەندان جار هەڵساون بە گرتنی ئەو كەسانەی سواڵ دەكەن و وەزارەتی كاریش بەرنامەی هەیە كە منداڵانی سەرشەقام لە ڕێی پڕۆژەیەكەوە نەهێڵێت.



وشە - رامیار جەواد