كۆمەڵێك تاوانبار گیران

:: AM:11:34:06/11/2019 ‌
بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر گرتنی كۆمەڵێك تاوانباری ڕاگەیاند كە بریتین لە 15 تاوان لەلایەن 23 تاوانبار ئەنجام دراون.

ئەمڕۆ سێشەم شەشی تشرینی دووەم،  عبدولخالق تەڵعەت بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، كۆمەڵێك تاوان ئەنجام دراون و تاوانەكانیش بریتین لە 15 تاوان و 23 تاوانبار هەڵساون بە ئەنجامدانیان.

هەڵسابوو بە كوشتنی خێزانی خۆی بە ناوی (ژاكاو جەمیل) لە دڵۆپە 
تاوانەكانی بەو شێوەیە خستەڕوو
١-كوشتن/ تۆمەتبار (س.ش.ح)، تەمەن 34 ساڵ پیشە كاسب لە ڕێكەوتی 15/10/2019 هەڵسابوو بە كوشتنی براكەی خۆی بە ناوی (عزەدین شەمسەدین حوسێن) لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی لە دڵۆپە بەندە بە پێی مادە (406) لە (ی.س.ع).

٢-كوشتن/ تۆمەتبار (هـ.و.ت)، تەمەن 26 ساڵ پیشە كاسب لە ڕێكەوتی 15/10/2019 هەڵسابوو بە كوشتنی خێزانی خۆی بە ناوی (ژاكاو جەمیل) لە دڵۆپە بەندە بە پێی مادەی (406) لە (ی.س.ع).

هەڵسابوو بە كوشتنی باوكی خۆی بە ناوی (یوونس عومەر قادر) لە بنەسڵاوە
٣-كوشتن/ تۆمەتبار (ڕ.ی.ع)، تەمەن 27 ساڵ پیشە كاسب لە ڕێكەوتی 6/10/2019 هەڵسابوو بە كوشتنی باوكی خۆی بە ناوی (یوونس عومەر قادر) لە بنەسڵاوە بەندە بە پێی مادەی (٤٠٦) لە (ی.س.ع).

٤-كوشتن/ تۆمەتبار (ن.ع.ا)، تەمەن 45 ساڵ پیشە كاسب تۆمەتبار (ش.ش.ع)، تەمەن 21 ساڵ پیشە كاسب تۆمەتبار (ش.ح.ع)، تەمەن 23 ساڵ پیشە كاسب لە ڕێكەوتی 26/10/2019 هەڵسابوون بە كوشتنی كەسێك بە ناوی (بەختیار سەلام) لەسەر كێشەی پێكدادانی ئۆتۆمبێل لە كەسنەزان، بەندن بە پێی مادەی (406) لە (ی.س.ع).

٥-كوشتن/ تۆمەتبار (ع.ك.ا)، تەمەن 40 ساڵ پیشە كاسب لە ڕێكەوتی 18/6/2019 هەڵسابوو بە كوشتنی خێزانی خۆی بە ناوی (گەلاوێژ لقمان) لە گەڕەكی بەهاری نوێ، بەندە بە پێی مادەی 408  لە (ی.س.ع)

٦-كوشتن/ تۆمەتبار (ی.م.ح)، تەمەن 25 ساڵ پیشە كاسب لە ڕێكەوتی 27/10/2019 هەڵسابوو بە كوشتنی براكەی خۆی بە ناوی (ڕێباز مەجید حوسێن) لە بەحركە، بەندە بە پێی مادەی (406) لە (ی.س.ع).

٧-مادەی هۆشبەر/ تۆمەتبار (گ.خ.ح)، تەمەن 21 ساڵ پیشە كاسب تۆمەتبار (هـ.غ.ف)، تەمەن 24 ساڵ پیشە كاسب ئەو تۆمەتبارانە لە ڕێكەوتی 28/10/2019 هەڵساون بە نانەوەی شەڕ لەگەڵ كەسێك، دوای گرتنیان مادەی هۆشبەریان لە لابووە لە شەقامی 100 مەتری هەولێر، بەندن بە پێی مادەی 405 لە (ی.س.ع).

هەڵسابوون بە دزینی ئۆتۆمبێلێك لە جۆری تۆیۆتا هایلۆكس
٨-دزی/ تۆمەتبار (ك.ا.س)، تەمەن 34 ساڵ پیشە كاسب و تۆمەتبار (ڕ.ق.س)، تەمەن 28 پیشە كاسب لە ڕێكەوتی 16/10/2019 هەڵسابوون بە دزینی ئۆتۆمبێلێك لە جۆری تۆیۆتا هایلۆكس، بەندن بە پێی مادەی 443 لە (ی.س.ع).

٩-دزی/ تۆمەتبار (م.ب.م)، تەمەن 16 ساڵ پیشە كاسب و تۆمەتبار (ب.م.گ) تەمەن 15 ساڵ پیشە كاسب، تۆمەتبار (ق.ع.م)، تەمەن 25 ساڵ پیشە كاسب لە ڕێكەوتی 20/10/2019 هەڵسابوون بە دزینی بڕی هەشت ملیۆن دیناری عێراقی و 800 دۆلاری ئەمەریكی لە بنەسڵاوە، بەندن بە پێی مادەی 443 لە (ی.س.ع).

١٠-دزی/ تۆمەتبار (م.ع.ع)، تەمەن 16 ساڵ پیشە كاسب ئاوارەی سووریایە كە ماوەی 10  ڕۆژ دەبێ هاتبووە هەولێر، لە ڕێكەوتی 14/10/2019 هەڵسابوو بە ڕفاندن و دزینی جانتای ژنێك كە بڕی  سێ ملیۆن و500 هەزار دینار و مۆبایلێكی تێدا بووە لە گەڕەكی ئاری، بەندە بە پێی مادەی 446 لە (ی.س.ع).

١١-دزی/ تۆمەتبار (ب.س.ن)، تەمەن 19 ساڵ پیشە كاسب تۆمەتبار (ع.ع.ع)، تەمەن 21 ساڵ پیشە كاسب، لە ڕێكەوتی 25/10/2019 هەڵسابوون بە شكاندنی جامی ئۆتۆمبێل و دزینی كەلوپەلی ناو ئۆتۆمبێلەكان لە گەراجێكی وەستانی ئۆتۆمبێل لە شاری هەولێر، بۆ جاری دووەمە ئەم دزییەیان ئەنجام داوە، بەندن بە پێی مادەی 446 لە (ی.س.ع).

١٢-دزی/ تۆمەتبار (غ.ر.ع)، تەمەن 23 ساڵ پیشە كاسب، لە ڕێكەوتی 9/10/2019 هەڵسابوو بە دزینی بڕی دوو هەزار دۆلاری ئەمەریكی لە دووكانی دراو گۆڕینەوە لە شارۆكەی خەبات، بەندە بە پێی مادەی (٤٤٤) لە (ی.س.ع).

١٣-دزی/ تۆمەتبار (د.د.خ)، تەمەن 17 ساڵ ڕەگەز مێ تۆمەتبار (ن.ف.ق)، تەمەن 19 ساڵ ڕەگەز مێ، لە ڕێكەوتی (٢٤/١٠/٢٠١٩) هەڵسابوون بە
هەڵسابوون بە دزینی بڕی ملیۆن و نیوێك دیناری عێراقی لە ناو چەكمەجەی ئۆتۆمبێلێك لە شارۆكەی خەبات 
دزینی بڕی ملیۆن و نیوێك دیناری عێراقی لە ناو چەكمەجەی ئۆتۆمبێلێك لە شارۆكەی خەبات، بەندن بە پێی مادەی 446 لە (ی.س.ع).

١٤-دزی و تەقەكردن/ تۆمەتبار (م.ع.ع)، تەمەن 23 ساڵ پیشە كاسب، لە ڕێكەوتی 4/11/2019 گیرا، هەڵسابوو بە دزینی ئۆتۆمبێلێك لە جۆری تۆیاتا هایلۆكس و تەقەكردن لە پۆلیس لە شەقامی ئیسكان، زیاتر لە شەش داوای یاسایی لەسەر تۆمار كراوە، بەندە بە پێی مادەی 446 لە (ی.س.ع).

١٥-فێڵكردن/ تۆمەتبار (س.ع.ص)، پیشە كاسب، ئەو تۆمەتبارە هەڵسابوو بە ئەنجامدانی تاوانی فێڵكردن لە هاووڵاتییان لە هەردوو شاری هەولێر و شارۆكەی سۆران كە چەندان داوای یاسایی لەسەرە، دواتر لە ڕێكەوتی 5/11/2019 گیرا لە شارۆكەی كەورگۆسك كە داواكرابوو بە پێی مادەی 456 لە (ی.س.ع).



وشە - رامیار جەواد

ئه‌م بابه‌ته 3179 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌