ئه‌مه‌ریكا چه‌ند رۆژێكه مهشقێكى گه‌وره‌ى له كه‌نداو بۆ هاوپه‌یمانان ده‌ست پێ كردووه و بڕیاره سێ هه‌فته بخایه‌نێ، ئامانجى مهشقهكهیش به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى ئێرانه.
له راپۆرتێكى ئاژانسى فڕانس پرێس هاتووه، مهشقێكى ده‌ریایى له 21ى مانگى رابردوو ده‌ستى پێ كردووه و بڕیاره سێ هه‌فته بخایه‌نێ، به دووه‌م گه‌وره‌ترین مه‌شقى ده‌ریاى داده‌نرێت كه ساڵانه له‌سه‌ر ئاستى دنیا ئه‌نجام ده‌درێت. له‌م مهشقهیشدا پێنج هه‌زار سه‌رباز و 40 كه‌شتى و 17 فڕۆكه‌ى جه‌نگى به‌شدارن.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانى رۆژئاوا ئێران به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن له پشت ئه‌و هێرشانه‌وه بووه كه له مانگى ئایارى رابردووه‌وه له نزیكى گه‌رووى ستراتیجى هورمز كراونه‌ته سه‌ر كه‌شتییه‌كانى نه‌وت. ئه‌مه‌یش داواى ئه‌و سزا توندانه بوو كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه خرایه سه‌ر كه‌رتى نه‌وتى ئێران.
كه‌چى له به‌رانبه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه ئێران ره‌تى ده‌كاته‌وه هێرشى كردبێته سه‌ر كه‌شتییه‌كان، هاوكات ئه‌و ململانێیانه ناوچه‌كانى گه‌یانده لێوارى جه‌نگێكى گه‌وره كه هێشتا مه‌ترسییه‌كانى ماوه. به‌تایبه‌تى كاتێك ئه‌مه‌ریكا مانۆڕێكى سه‌ربازى گه‌وره له ناوچه‌كه ده‌كات.
له چه‌ند رۆژى داهاتوو ئه‌مه‌ریكا هاوپه‌یمانێتیه‌كى نوێ راده‌گه‌ینێ
دوێنێ سێشه‌م پێنجى تشرینى دووه‌م، هێزى ده‌ریایى ئه‌مه‌ریكا بانگهێشتى كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندنى دنیاى كرد بۆ ئه‌وه‌ى له نزیكه‌وه رووماڵى مه‌شقه ده‌ریاییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه بكه‌ن، له‌م مه‌شقه‌دا 50 وڵات به‌شدارن و به دوورى 100 كیلۆمه‌تر له كه‌ناڵه‌كانى ئێران به‌ڕێوه ده‌چێت.
عه‌لى شرێدى ئه‌فسه‌ر له هێزى ده‌ریایى سعوودیه له میانه‌ى گه‌شتێكى راگه‌یاندن له‌سه‌ر كه‌شتى كاردیگن باى به‌ریتانى گوتى، "ئه‌وه یه‌كه‌م به‌شدارى ئێمه‌یه له مه‌شقى نێوده‌وڵه‌تى".
دواى ئه‌وه‌ى چه‌ند جارێك هێرش بۆ سه‌ر كه‌شتییه بازرگانییه‌كانى ئاوى كه‌نداو دووباره بووه‌وه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا داواى له وڵاتانى دنیا كرد به یه‌كه‌وه كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هاوپه‌یمانێتى نێوده‌وڵه‌تى بۆ پاراستنى رێڕه‌وى كه‌شتیوانى كه‌نداو پێك بهێنن. ئه‌وكات دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ویلایه‌ته ئه‌مه‌ریكا گوتى ئێمه چه‌ند ساڵێكه به خۆڕایى گه‌رووى هورمز ده‌پارێزین، كاتى ئه‌وه هاتووه وڵاتانى دنیایش له‌گه‌ڵ ئێمه به‌شدار بن به تایبه‌تى چین و ژاپۆن و سعوودیه و ئیمارات.
بانگه‌وازه‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا بۆ ئه‌م چه‌ند وڵاته نه‌بوو، بۆیه هه‌ندێك له وڵاتان به ئه‌رێنى وه‌ڵامى بانگه‌وازه‌كه‌یان دایه‌وه و له هاوپه‌یمانێتییه‌كه به‌شدار بوون، سعوودیه‌ش یه‌كێك بوو له‌و وڵاتانه.
ئه‌فسه‌ره‌كه‌ى سعوودیه به ئاژانسى فڕانس پرێس ده‌ڵێ، "ئێمه لێره‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌زموونى زیاتر وه‌ربگرین بۆ دۆزینه‌وه‌ى مینى ده‌ریایى و پووچه‌ڵكردنه‌وه‌یان، به‌م كاره‌یش پارێزگارى له ده‌ریاوانى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كرێت".
وه‌ك ئاژانسى فڕانس پرێس ئاماژه‌ى بۆ كردووه، مهشقهكهى دوێنێ وڵاتان تایبه‌ت بوو به دۆزینه‌وه‌ى مینى ده‌ریایى، كه پێشتر شاره‌زاییان باسیان له‌وه كردبوو به‌م جۆره مینه هێرش كراوه‌ته سه‌ر كه‌شتییه ده‌ریاییه‌كان له كه‌نداوى عه‌ره‌بى.
چه‌ندان جاریش به‌رپرسانى هێزى ده‌ریایى ئه‌مه‌ریكا باسیان له‌وه كردووه چه‌ند كه‌سێكى سه‌ر به ئێران مینى ده‌ریاییان له دژى كه‌شتییه‌كه‌ى ژاپۆن به‌كار هێناوه كه له مانگى حوزه‌یرانى رابردوو هێرشى كرایه سه‌ر.
په‌نجا وڵات له‌م مانۆره سه‌ربازییه به‌شدارن
جۆناسان كه ئه‌فسه‌رێكى ده‌ریایى ئه‌مه‌ریكایه ده‌ڵێ، "یه‌كێك له هۆكاره دیاره‌كان بۆ ئاماده‌یى ئێمه لێره‌دا دروستكردنى پێوه‌ندى نێوده‌وڵه‌تییه".
فڕانس پرێس ده‌ڵێ نزیكه‌ى 300 سه‌رباز له‌سه‌ر كه‌شتییه‌ك ئاماده بوون كه له چه‌ندان وڵاتى دنیاوه هاتبوون، له‌وانه له فڕه‌نسا و به‌حرێن و ئوسترالیاوه هاتبوون، ئه‌وان چه‌ندان كه‌لوپه‌ل و ئامێرى تایبه‌تیان لا بوو بۆ دۆزینه‌وه‌ى مینى ده‌ریایى و پووچه‌ڵكردنه‌وه‌یان.
له‌و مهشقهى دوێنێ ده‌ستى پێ كردووه، ئه‌فسه‌رانى وڵاتان به شێوه‌یه‌كى ته‌كنیكى وه‌ڵامى پرسیاره‌كان ده‌ده‌نه‌وه و هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئێران ناكه‌ن. مه‌رج نییه هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ى له‌و مه‌شقه‌دا به‌شدارییان كردووه ئه‌ندامى ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه بن كه پێشتر ئه‌مه‌ریكا راى گه‌یاندووه، چونكه زۆر له وڵاتان سڵیان له‌وه كردووه، له هاوپه‌یمانێتییه‌كه به‌شداربن، به پاساوى ئه‌وه‌ى له هه‌ستیارترین شوێنى دنیا "گه‌رووى هورمز" پێكدادان دروست ده‌بێت.
شاره‌زایه‌كى ئه‌مه‌ریكى له بوارى پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى مینى ده‌ریاى ده‌ڵێ، ئه‌و وڵاتانه زیاتر له جاران پشت به ئه‌زموونى ئێمه ده‌به‌ستن، ئه‌مه‌یش داوى ئه‌و هێرشانه دێت كه له چه‌ند مانگى رابردوودا له كه‌نداو روویان داوه.
هه‌ندێك له وڵاتان بوونى مه‌شق به پێویست‌تر ده‌زانن نه‌ك راگه‌یاندنى هاوپه‌یمانى، چونكه له ئه‌نجامى مه‌شقه‌كان هه‌مووان ئاماده ده‌بن.
فڕانس پرێس ده‌ڵێ، بڕیاره له چه‌ند رۆژى داهاتوودا هاوپه‌یمانێتییه‌كه به به‌شدارى ئه‌مه‌ریكا و ئوسترالیا و سعوودیه و ئیمارات و به‌حرێن و به‌ریتانیا ده‌ست به ئه‌ركه‌كانى بكات.
له مانگى ئایارى رابردووه‌وه له گه‌رووى هورمز چه‌ندان هێرش كراوه‌ته سه‌ر ئه‌و كه‌شتییه بازرگانییانهى كه به كه‌نداوى عه‌ره‌بى تێده‌په‌ڕن، جارێكیان له ئیمارات بوو، جارێكى تریش كه‌شتییه‌كى به‌ریتانى له لایه‌ن ئێرانه‌وه ده‌ستى به‌سه‌ردا گیرا.