كۆمپانیای فۆرد له به‌رهه‌مێكی نوێ‌دا تازه‌ترین جۆری مه‌ستانگی به سیستمی كاره‌بایی خسته بازاڕه‌وه كه وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێ داوه، مه‌ستانگی نوێ سیستمێكی جیاوازی هه‌یه و بڕیارمان دا بیكه‌ین به ئۆتۆمبێلێكی كاره‌بایی.
ماڵپه‌ڕی "
caricos"ی تایبه‌تی ئۆتۆمبێل بابه‌تێكیان له‌باره‌ی نوێترین جۆری مه‌ستان بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌یان پێ داوه، ئه‌مڕۆ كۆمپانیای فۆرد نوێترین جۆری "مه‌ستانگ لیسیۆم كۆنسێپتی" مۆدێل 2019 خسته بازاڕه‌وه كه ئۆتۆمبێلێكی كاره‌باییه و خاوه‌ن دیزاینێكی تایبه‌ته له‌گه‌ڵ هێزێكی تایبه‌ت كه هاوشێوه‌ی "مه‌ستانگ پیترۆڵ" له‌ڕێدا بڕوات.
توانای هه‌یه 421 كیلۆمه‌تری به‌بێ بڕانی شه‌حن بڕوات
ئه‌وه‌ی ئاشكرایه ئه‌م مه‌ستانگه یه‌كێكه له ئۆتۆمبێله كاره‌باییه به‌هێزه‌كان و فۆرد ئه‌وه‌یشی دووپات كردووه‌ته‌وه، كه به پاترییه‌كی به‌هێز دروستی كردووه كه توانای هه‌یه 300 میل كه ده‌كاته 421 كیلۆمه‌تری به‌بێ بڕانی شه‌حن بڕوات، جگه له‌وه‌یش خاوه‌نی پاترییه‌كه‌ی هێزی 900 ئه‌سپی هه‌یه كه ئه‌مه‌یش هێزێكی له ڕاده‌به‌ده‌ره بۆ ئۆتۆمبێلێكی كاره‌بایی، هه‌ر ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی 30 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بێ.
فۆرد یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا له بواری به‌رهه‌مهێنانی ئۆتومبێل، هه‌روه‌ها فۆرد كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكییه و كۆمپانیاكه به فه‌رمی له ئه‌مه‌ریكایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 1903 دامه‌زراوه له‌لایه‌ن "هێنری فۆرد" ه‌وه، جگه له‌وه‌یش یه‌كه‌مین ئۆتۆمبێل كه دروست كراوه له دنیادا له‌لایه‌ن كۆمپانیای فۆرده‌وه بووه.