سه‌دان ساڵه باس له گرنگى رۆیشتنى رۆژانه ده‌كرێت، بۆ باشتركردنى ته‌ندروستى و ژیانى مرۆڤه‌كان، به‌ڵام ئه‌مجاره له توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ركه‌وتووه، رۆیشتن ته‌نیا سوودى بۆ تاكه‌كه‌سه‌كان نییه، به‌ڵكو سوودێكى راسته‌وخۆى بۆ ئابوورى دنیا هه‌یه و به چاره‌گه سه‌عاتێك رۆیشتنى مرۆڤه‌كان، ساڵانه 100 ملیار دۆلار له گه‌شه‌ى ئابوورى دنیا زیاد ده‌كات.
رۆیشتن وه‌ك ساده‌ترین و گرنگترین وه‌رزش
هه‌موو جۆره وه‌رزشێك سوودى بۆ ته‌ندروستى جه‌سته‌ى مرۆڤ هه‌یه، به‌ڵام زۆربه‌ى شاره‌زایان هانى وه‌رزشى رۆیشتن و راكردن ده‌كه‌ن. به تایبه‌تى رۆیشتنى ئاسایى، چونكه ئه‌م جۆره وه‌رزشه به هه‌موو مرۆڤه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت، به تایبه‌تى ته‌مبه‌ڵه‌كان هیچ بیانووییه‌كیان بۆ خۆدزینه‌وه نییه، ته‌نیا هه‌ر هێنده هه‌یه پێڵاوێكى وه‌رزشى شیاو له پێ بكه‌یت و ده‌توانى ده‌ست به وه‌رزشه‌كه بكه‌یت.
وێراى ساده‌ییه‌كه‌یشى پزیشكان و شاره‌زایان ده‌ڵێن وه‌رزشى رۆیشتن، یان پیاده‌ڕۆیى چه‌ندان سوودى بۆ مرۆڤ هه‌یه له‌وانه دابه‌زاندنى كێش، به‌هێزكردنى دڵ، رێكخستنى كۆئه‌ندامى هه‌رس، رێكخستنى سوورى خوێن، باشتركردنى لایه‌نى ده‌روونى و چه‌ندان سوودى تر.
رۆیشتن وه‌رزشى فه‌یله‌سووفان و بیرمه‌ندان
وه‌ك له مێژوودا ده‌رده‌كه‌وێت، ئاشكراكردنى سووده‌كانى رۆیشتن بۆ سه‌رده‌مێكى زۆر كۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه و ته‌نانه‌ت سه‌دان ساڵه له ئاسیاى دوور پزیشكان باسیان له‌وه كردووه، ئه‌گه‌ر هه‌ر مرۆڤێك رۆژانه 10 كیلۆمه‌تر به پێ بڕوات، ئه‌وا ته‌ندروستى باش و پارێزراو ده‌بێت.
جگه له‌مه‌یش چه‌ندان فه‌یله‌سوووف بایه‌خیان به رۆیشتن داوه له‌وانه سوكرات كه به باوكى فه‌لسه‌فه داده‌نرێت، رۆژانه به پێ رۆیشتووه، نیچه‌ى فه‌یله‌سووف به هه‌مانشێوه و هارۆكى مۆراكامى نووسه‌رى ژاپۆنیش یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ى رۆژانه ده‌یان كیلۆمه‌تر راده‌كات.
له سه‌رده‌مى نوێیش وا نه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشكه‌وتن و جه‌نجاڵییه‌ى له دنیا هه‌یه، پیاده‌ڕۆیى یان رۆیشتن گرنگى خۆى له ده‌ست دابێت، به‌ڵكو ئه‌ستێره به‌ناوبانگه‌كانى دنیاى هونه‌ر به ژن و پیاوانه‌وه بۆ پاراستنى ته‌ندروستییان و جوانى له‌شولاریان ره‌چاوى شێوازه كۆنه‌كه‌ى رۆیشتن ده‌كه‌ن، رۆژانه چه‌ندان كیلۆمه‌تر ده‌ڕۆن. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنى ته‌كنه‌لۆجیا چه‌ندان سه‌عاتى ده‌ست و پرۆگرامى تایبه‌ت به مۆبایل هه‌یه، كه ژماره‌ى هه‌نگاوه‌كان ده‌ژمێرێت، به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى رۆژنامه‌ى حه‌یاتى له‌نده‌نى كه پێشتر دابه‌زیوه، به هه‌زاران جۆر له‌م پرۆگرامه له دنیا هه‌ن و كاریان پێ ده‌كرێت.
چاره‌گێك رۆیشتنى تۆ 100 ملیار دۆلار ده‌كات
به‌گوێره‌ى توێژینه‌وه‌یه‌ك كه ئه‌مڕۆ له ماڵپه‌ڕى
"یۆرۆنیوز" بڵاو كراوه‌ته‌وه، له نوێترین لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وتووه به رۆیشتنى رۆژانه‌ى خۆت ئه‌گه‌ر كه‌میش بێت، ته‌نیا سوود به خۆت ناگه‌یه‌نێ، به‌ڵكو سوود به گه‌شه‌كردنى ئابوورى دنیایش ده‌گه‌یه‌نێ.
له راپۆرتێكدا ئاماژه بۆ پوخته‌ى ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه ده‌كرێت كه گرووپى ڤایتاڵتى " vitality " بۆ بیمه‌ى ته‌ندروستى و سه‌نته‌رى "راند" بۆ توێژینه‌وه‌كان ئه‌نجامیان داوه، ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه ئابوورى دنیا به به‌هاى 100 ملیار دۆلار ساڵانه گه‌شه ده‌كات ئه‌گه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ران هانى فه‌رمانبه‌رانیان بده‌ن پێڕه‌وى ئه‌و رێنوێنییانه بكه‌ن كه رێكخراوى ته‌ندروستى جیهان له‌باره‌ی وه‌رزشكردن بڵاوى كردووه‌ته‌وه.
توێژینه‌وه‌كه باسى له جۆره‌كانى وه‌رزشه‌كه كردووه و زۆر به ساده‌یى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه رۆیشتنى چاره‌گه سه‌عاتێك یان راكردنێكى هێواش له دوورى یه‌ك كلیۆمه‌تر به شێوه‌یه‌كى رۆژانه، ئاستى به‌رهه‌مهێنان به‌هێز ده‌كات و هه‌روه‌ها تێكڕاى ته‌مه‌ن زیاتر ده‌كات، دوا ئه‌نجامیش ئه‌وه ده‌بێت گه‌شه‌ى ئابوورى دنیا باشتر ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر وه‌رزشى رۆیشتن بكه‌یت پاره به پزیشك ناده‌یت و مۆڵه‌تى ته‌ندروستى ناكه‌یت
به‌مه‌یش به‌رهه‌مت زیاتر ده‌بێت
به‌شداران له توێژینه‌وه‌كه دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، چاكتركردنى ئابوورى به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان به‌شدار ده‌بێت له دابه‌زینى تێكڕایى مردن، واته ده‌بێته پاراستنى ژیانى كرێكاران كه ئه‌وانیش بۆ ماوه‌یه‌كى زیاتر به‌شدار ده‌بن له به‌هێزكردنى ئابوورى. جگه له‌مه‌یش پاراستنى ته‌ندروستییان به هۆى وه‌رزشه‌وه ده‌بێته هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى مۆڵه‌تى ته‌ندروستى.
هانس بۆنگ سه‌رۆكى سه‌نته‌رى راند باسى له‌وه كردووه، ده‌بێت خاوه‌ن كاره‌كان و بڕیارده‌رانى ئابوورى تێڕوانینێكى تریان بۆ به‌هێزكردنى به‌رهه‌مهێنان هه‌بێت. چونكه جووڵه‌نه‌كردن و بێ تاقه‌تى پێوه‌ندى راسته‌وخۆ به دابه‌زینى ئاستى به‌رهه‌مه‌وه هه‌یه.
توێژینه‌وه‌كه‌ى ڤایتالتى و راند به هه‌ڕه‌مه‌كى ئه‌نجام نه‌دراوه، به‌ڵكو زانیارییه‌كانى له‌سه‌ر 120 هه‌زار كه‌سى سه‌ر به حه‌وت وڵات كۆ كراوه‌ته‌وه، دواتر خه‌مڵاندن بۆ كاریگه‌رى چالاكى جه‌سته‌یى كراوه له‌سه‌ر ئاستى به‌رهه‌م هێنا له 23 وڵات به جیا. له ئه‌نجام دا ده‌ركه‌وتووه رۆیشتنى 15 خووله‌ك له رۆیشت بۆ كه‌سانى 18 تا 64 ساڵ به‌شدار ده‌بێت له گه‌شه‌ى ئابوورى دنیا و دواجار 100 ملیار دۆلار بۆ ئابوورییه‌كه زیاتر ده‌بێت.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر 120 هه‌زار كه‌س كراوه
رێكخراوى ته‌ندروستى جیهان ئامۆژگارى ته‌واوى مرۆڤه‌كان ده‌كات له هه‌فته‌یه‌كدا ماوه‌ى 150 خوله‌ك وه‌رزش بكه‌ن، كه‌چى له زۆربه‌ى وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانیش رێژه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى په‌یڕه‌وى ئه‌م ئامۆژگارییانه ده‌كه‌ن ناگات به 50%. كه ئه‌مه‌یش به هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ده‌زانرێت.