"بیت دانس" دامه‌زرێنه‌ری تیك تۆك مۆبایلێكی تایبه‌تی بۆ كۆمپانیاكه‌ی دروست كرد كه یه‌كێكه له مۆبایله ناوازه‌كان و خاوه‌نی چوار كامێرای به‌هێزه.
ماڵپه‌ڕی ته‌كنه‌لۆجی "
theverge" بابه‌تێكی له‌باره‌ی تیك تۆك بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، "بیت دانس"ی دامه‌زرێنه‌ری تیك تۆك مۆبایلێكی زیره‌كی دروست كرد به‌ناوی "Jianguo Pro 3" كه یه‌كێكه له نوێترین مۆبایله‌كان و خاوه‌ن سیسته‌مێكی تایبه‌ته، جگه له‌وه‌یش چوار كامێرای بۆ دانراوه كه وێنه‌ی ناوازه ده‌گرن.
مۆبایلەکە تایبەتە بە بەرنامەی تیک تۆک
مۆبایله‌كه به‌وه ناسراوه كه هێزێكی زۆری هه‌یه له‌گه‌ڵ كامێراییه‌كی به‌هێز و پاترییه‌كی خۆڕاگر، هه‌روه‌ها مۆبایله‌كه به سیسته‌می ئه‌ندرۆید كارده‌كات و پاترییه‌كه‌ی 4000 میلی ئه‌مپێره و خاوه‌نی چوار كامێرایه كه وێنه‌ی ناوازه ده‌گرن و روونییهكهیشیان 48 مێگاپێكسڵه، هه‌ر ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی 412 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بێ.
"تیك تۆك"، تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه كه تایبه‌ت كراوه به ڤیدیۆی كورت بۆ سیسته‌مه‌كانی "ئای یۆ ئێس و ئه‌ندرۆید"، ئه‌م به‌رنامه‌یه له ئه‌یلوولی ساڵی 2016 دامه‌زراوه له‌لایه‌ن "بایتی دانسه‌وه" و له ساڵی 2018 له‌گه‌ڵ ئاپی "موزیكڵی"یه‌كیان گرت و كران به یه‌ك به‌رنامه، ئاپی تیك تۆك ئێسته خه‌ڵكێكی زۆر به‌كاری ده‌هێنن له وڵاته جیاوازه‌كانه‌وه و به‌نزیكه‌ی 34 زمان به‌رده‌سته.