هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى قۆناغى دووه‌مى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كه‌ى رووسیا و توركیا كه به پێى رێككه‌وتنى سۆچى له رۆژئاواى كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌مه‌ریكا راى گه‌یاندووه دوو بنكه‌ى سه‌ربازى نوێ له رۆژئاواى كوردستان داده‌نێت، ئه‌مه‌یش دواجار وای كرد گرژیى به لێدوانه‌كانى به‌رپرسانى رووسى دیار بێت و ته‌نانه‌ت سێرگى لاڤرۆڤى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا ده‌ڵێ "له تێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكادا له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه‌یه هه‌ست به رهشبینیى ده‌كات".
دوێنێ سێشه‌م وه‌زاره‌تى به‌رگریى رووسیا و وه‌زاره‌تى به‌رگریى توركیا رایان گه‌یاند، قۆناغێكى نوێى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانیان به درێژایى 160 كلیۆمه‌تر له نزیكى شارى كۆبانێى رۆژئاواى كوردستان ده‌ستى پێ كردووه. له راگه‌یاندراوێكى سه‌ربازیى رووسیا هاتووه هێزه هاوبه‌شه‌كانى توركیا و رووسیا ئۆپراسیۆنێكى گه‌ڕانیان ده‌ست پێ كردووه له باكورى كۆبانێ و دواتر به نزیك شارۆكه‌ى به‌نده‌رخان و شیوخ رۆیشتوون.
ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ى دوێنێ دووه‌م ئۆپراسیۆنى هاوبه‌شى نێوان رووسیا و توركیا ده‌بێت و ئه‌وه‌ى یه‌كه‌میش له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه بوو كه له دهشتییهكانى عامودا و ده‌رباسییه ئه‌نجام درا. كۆى ئۆپراسیۆنه‌كانیش به‌گوێره‌ى رێككه‌وتنێكه له مانگى رابردوو له نێوان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا و ڤلادیمێر پوتینى سه‌رۆكى رووسیا ئه‌نجام دراوه، به گوێره‌ى ئه‌و رێككه‌وتنه هێزه‌كانى توركیا و رووسیا چاودێرى سنووره‌كانى نێوان سووریا و توركیا ده‌كه‌ن و هێزه‌كانى هه‌سه‌ده دهكشێندرێنهوه.
به‌رپرسانى مۆسكۆ دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه گرنگترین بڕگه‌ى رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ كراوه كه ئه‌ویش دوورخستنه‌وه‌ى هێزه كوردییهكانه له ناوچه‌كه به دوورى 30 كلیۆمه‌تر، ئه‌وان ده‌ڵێن به‌شى یه‌كه‌مى رێككه‌وتنه‌كه زۆر سه‌ركه‌وتووانه به‌ر له‌واده‌ى خۆى ته‌واو بووه.
سێرگى لاڤرۆڤى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا دوێنێ سێشه‌م گوتى "بڕگه‌كانى رێككه‌وتنه‌كه به شێوه‌یه‌كى چاك، جێبه‌جێ ده‌كرێن". به‌ڵام ئه‌م ئاسوودهییهى توركیا و رووسیا ته‌نیا له ره‌هه‌ندێكه، له ره‌هه‌ندێكى تره‌وه ئه‌وان نیگه‌رانن، چونكه جموجۆڵى ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه وایكردووه، ئه‌وان گومان له‌وه بكه‌ن ته‌واوى بڕگه‌كانى تر‌ى رێككه‌وتنه‌كه وه‌ها به ئاسانى جێبه‌جێ بكرێن.
به‌رپرسانى رووسیا زۆر به راشكاوى باس له‌و نیگه‌رانییه ده‌كه‌ن و دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه ئه‌وان جموجۆڵه‌كانى ئه‌مه‌ریكایان قبوڵ نییه. له‌وانه سێرگى فێرشینین بریگارى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا له لێدوانێكى كه ئه‌مڕۆ له چوارچێوه‌ى راپۆرتێكى رۆژنامه‌ى
شه‌رق ئه‌وسه‌ت بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌ڵێ " رووسیا هه‌وڵه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بۆ جێگیربوون له ده‌وروبه‌رى ناوچه نه‌وتییه‌كان به كارێكى قبوڵ نه‌كراو ده‌زانێت".
ئه‌مه‌ریكا پاشگه‌ز بووه‌ته‌وه ئاماده نییه رۆژئاواى كوردستان بۆ رووسیا چۆڵ بكات
له ناوه‌ڕاستى مانگى رابردوو هاوكات له‌گه‌ڵ هێرشه‌كه‌ى توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان، هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له سووریا كشانه‌وه، به‌ڵام رۆژى پێنجشه‌مى رابردوو باس له‌وه كرا، ئه‌مه‌ریكا دووباره نزیكه‌ى 150 سه‌ربازى خۆى بۆ رۆژئاواى كوردستان گێڕاوه‌ته‌وه، به‌رپرسانى باڵاى ئه‌مه‌ریكا راشكاوانه له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه دوان و دووپاتیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ئه‌وان بۆ پارێزگارى كردن له نه‌وتى ناوچه‌كه هێزێكیان گێڕاوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ى مۆسكۆى زیاتر توڕه‌كرد ئه‌وه بوو به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا گوتیان ئه‌وان نایانه‌وێ نه‌وتى ناوچه‌كه به ده‌ست داعش و رووسیا بگات. وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا وه‌ڵامێكى توندى ئه‌مه‌ریكاى دایه‌وه و ئه‌مه‌ریكا به دزینى نه‌وتى سووریا تۆمه‌تبار كرد.
كاتێكیش رووسیا زانى ئه‌مه‌ریكا به نیازه دوو بنكه‌ى نوێ له ناوچه‌كه دابنێت، ئه‌وا زمانى هه‌ڕه‌شه‌ى رووسیا توندتر بوو، له‌وانه بریكارى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا ده‌ڵێ "به‌هێزكردنى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له ناو سووریا ناڕه‌واییه و پێچه‌وانه‌ى یاساى نێوده‌وڵه‌تییه، ناكرێ قبوڵ بكرێت".
ئه‌مه‌ریكا دوو بنكه‌ى سه‌ربازى داده‌مه‌زرێنێت و رووسیا هه‌ڕه‌شه ده‌كات
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ئاژانسى ئه‌نادۆڵى توركى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، دواى ئه‌وه‌ى هێرشه‌كه‌ى توركیا ده‌ستى پێ كردووه، ئه‌مه‌ریكا هێزێكى 250 سه‌ربازى ره‌وانه‌ى دێرزوور كردووه و دواتریش به‌نیازه دوو بنكه‌ى سه‌ربازى له ناوچه‌كه دابنێت. ئاژانسه‌كه‌ى توركیا ده‌شڵێ ئه‌و هێزه بۆ پاڵپشتى هێزه كوردییه‌كان ره‌وانه‌كراون، هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات چه‌ندان چه‌كى قوڕسیان لایه.
هه‌رچه‌نده پێشتر له كاتی راگه‌یاندنى رێككه‌وتنى سۆچى له نێوان توركیا و رووسیا دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا رێككه‌وتنه‌كه به كارێكى چاك وه‌سفكرد بوو، به‌ڵام وه‌ك چاودێرانى سیاسى باسى ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ریكا ماوه‌یه‌كه به هه‌ڵوێسته‌كانى داده‌چێته‌وه ته‌نانه‌ت هیچ ئومێدێكى ئه‌وتۆ نه‌ماوه پاڵپشتى هه‌وڵه‌كانى توركیا و رووسیا بكات.
سێرگى لاڤرۆڤى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا دوێنێ له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى به راشكاوى باسى ئه‌و نائومێدییه‌ى رووسیاى كرد و گوتى "هیچ هه‌ستێكم نییه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بگه‌ین به هیچ رێككه‌وتنێك له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه‌یه" هه‌مان وه‌زیرى رووسیا پێشتر ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد له‌سه‌ر ئه‌م جموجۆڵانه‌ى ئه‌مه‌ریكا وڵاته‌كه‌ى په‌نا بۆ ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش و دامه‌زراوه‌كانى تر‌ى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى ده‌بات.