هیچ منداڵێک نییە بەپێی قۆناغە جیاوازەکانی تەمەنی، تووشی ترس نەبێت، زۆربەی جاریش هۆکاری سەرەکی بۆ مامەڵەی گەورەکان دەگەڕێتەوە. به‌هۆی ئه‌و پێشهات و ڕووداوانه‌ی به چوارده‌وری منداڵه‌وه‌ن، كه‌سایه‌تی منداڵ دروست ده‌كات، ترسیش یه‌كێكه له‌و هه‌ستانه‌ی كه هه‌ر له سه‌ره‌تای دروستبوونییه‌وه تووشی ده‌بێ.
زۆر جار دایك و باوك ناتوانن منداڵه‌كه‌یان وا لێ بكه‌ن نه‌ترسێ، جاری وایه له شتێك ده‌ترسێ كه به‌لای ئه‌وانه‌وه هه‌رگیز شایه‌نی ئه‌و ترسه نییه، بۆیه لێی توڕه ده‌بن، نازانن ئه‌وه‌ش خۆی بناغه‌یه بۆ ترسێكی نوێ.
ترس و دڵه‌ڕاوكێ، شتێكی سرووشتییه كه هه‌ر منداڵێك هه‌یبێت، وه‌ك چۆن گه‌وره‌كانیش هه‌یانه، به‌ڵكوو زۆر گرنگیشه بۆ دروستبوونیان تا بتوانن به هۆشیارییه‌وه ڕووبه‌ڕووی هه‌ر شتێك ببنه‌وه كه بۆ یه‌كه‌مجار دێته به‌رده‌میان، به‌ڵام ئه‌و كاته ده‌بێته نه‌خۆشی، كه كاریگه‌ری نه‌رێنی به‌سه‌ر هه‌موو ژیانی دروست بكات و نه‌توانێ تێكه‌ڵی كۆمه‌ڵگه بێت.
چۆن ده‌زانی ترسی منداڵه‌كه‌ت تووشی دڵه‌ڕاوكێی كردووه؟ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ئه‌و نیشانانه‌ن كه ڕه‌نگه هه‌مووی یان به‌شێكی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه ڕوو بده‌ن:
- ده‌بینی له‌خۆوه ده‌شڵه‌ژێ و كۆنتڕۆڵی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات.
- توڕه ده‌بێ، ڕه‌نگه ئاوار به‌سه‌ر چوارده‌وریدا بكات.
- ئاره‌ق زۆر ده‌كاته‌وه، له كاتی خه‌ویشدا ئاره‌قێكی زۆر ده‌كاته‌وه، زۆر جار به ئاسانی خه‌وی لێ ناكه‌وێ، یان زیاتر له كاتی ئاسایی خۆی ده‌خه‌وێ.
- هه‌ناسه‌دانی خێرا ده‌بێ و ترپه‌ی دڵی به په‌له لێ ده‌دا.
- هه‌ست به ڕشانه‌وه، سه‌رئێشه و ئازاری گه‌ده.
هه‌ر كات دایك و باوك هه‌ستیان به‌و نیشانانه كرد كه له‌سه‌ر منداڵه‌كه‌یان ڕووی داوه، یان زۆر له‌گه‌ڵ خۆی قسه ده‌كات، به‌ڵام نه‌یانتوانی چاره‌ی بكه‌ن و زاڵ بێت به‌سه‌ر ئه‌و ترسه‌یدا، ئه‌وا بۆ ده‌بێت به نه‌خۆشی یان فۆبیا.
ترسی منداڵ، ئه‌و كاته ده‌بێته نه‌خۆشی كه دایك و باوك نه‌توانن ڕێگه چاره‌ی بۆ بدۆزنه‌وه و له‌و قۆناغه تێی په‌ڕێنن، بۆیه هه‌میشه پسپۆڕانی كۆمه‌ڵناسی و په‌روه‌رده‌ی منداڵ، هانی دایك و باوك ده‌ده‌ن كه نه‌یه‌ڵن قۆناغه‌كانی ترسی منداڵ بگاته ئه‌و ئاسته‌ی ببێته نه‌خۆشی.
بۆ هاوكاریكردنی منداڵ و ڕزگاركردنی له‌و ترسه‌ی هه‌یه‌تی، ده‌توانی لێره‌دا سوود له‌م ئامۆژگارییانه بكه‌ی كه له‌لایه‌ن پسپۆڕانه‌وه ئاماده كراوه، بۆ ه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌تی پێ ده‌ربێنی له‌و ترسه‌ی تێی كه‌وتووه.
- سه‌ره‌تا ده‌بێ به‌وپه‌ڕی ڕێز و داناییه‌وه بڕوانیته هه‌ستی ترسی منداڵه‌كه‌ت و نابێ به گاڵته‌پێكردنه‌وه لێی بڕوانیت، چونكه دوای ئه‌وه هه‌رچی پێ بڵێی، له‌و خاڵه‌وه بۆی ده‌رده‌كه‌وێ كه تۆ تێی نه‌گه‌یشتووی، ده‌بێ به ته‌واوی هه‌ست بكات كه تۆ به‌وپه‌ڕی رژدییه‌وه (جددی) دانیشتووی چاره‌ی بۆ بكه‌ی.
- هه‌وڵ مه‌ده دووری بخه‌یته‌وه له سه‌رچاوه‌ی ترسه‌كه‌ی، هه‌رگیز ئه‌وه ڕێگه‌چاره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو نییه، له به‌رامبه‌ریشدا هه‌وڵ مه‌ده ناچاری بكه‌یت به شێوه‌یه‌كی خێرا ڕووه‌و ترسه‌كه‌ی بڕوات، ئه‌مه‌ش وای لێ ده‌كات كه له تۆش ڕا بكات و ئاماده نه‌بێت دا‌نیشێت له‌گه‌ڵتا تا چاره‌ی بكه‌ی، باشترین ڕێگه ئه‌وه‌یه ورده ورده ڕووبه‌ڕووی ترسه‌كه‌ی بكه‌یته‌وه.
- پێویسته دایك و باوك به‌ته‌واوی له ترسه‌كه تێ بگه‌ن و بزانن چۆن دروست بووه و هه‌وڵ بده‌ن به ڕێگه‌ی لۆژیك هاوكاری بكه‌ن و دڵنیای بكه‌نه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و ترسه‌ی هه‌یانه و بێ بایه‌خی بكه‌ن.
- نابێ دایك و باوك هه‌ردووكیان پێكه‌وه قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ن، ته‌نیا یه‌كێكیان به شێوه‌یه‌كی هێمن دانیشن له‌گه‌ڵیدا و كاتێكیش قسه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، ده‌بێ منداڵه‌كه هه‌ست بڕوابه‌خۆبوونی دایكه‌كه یان باوكه‌كه بكات، چونكه ئه‌گه‌ر نه‌زانێ خۆت باوه‌ڕت به‌و شتانه هه‌یه كه ده‌یڵێی، چۆن ئه‌و باوه‌ڕت پێ بكات؟ هه‌روه‌ها ده‌بێ كاتی ته‌واوی بده‌یتێ له‌سه‌ر ترسه‌كه‌ی قسه بكات، چونكه ئه‌وه خۆی ده‌بێته پاڵنه‌ر تا به‌سه‌ریدا زاڵ بێت.
- به زمانێكی ڕه‌وان پێی بڵێ كه ده‌توانی به ئاسانی خۆی به‌سه‌ر ترسه‌كه‌یدا زاڵ بێت و توانای ئه‌و زۆر له‌وه زیاتره كه نه‌توانێ ئه‌و ترسه ببورێنێ.
- هه‌رگیز شوێن ترسی منداڵه‌كه‌ت مه‌كه‌وه. بۆ نموونه ئه‌و له سه‌گ ده‌ترسێ، سه‌گێكیش له‌سه‌ر شۆسته‌كه‌یه، تۆ له‌به‌ر خاتری ئه‌و، كاتێك پێكه‌وه پیاسه ده‌كه‌ن، مه‌چۆره سه‌ر جاده نه‌وه‌كا بترسێ، به‌ڵكو به ئاسایی خۆت بڕۆ، هێواش هێواشیش مامه‌ڵه بكه نه‌بادا له‌په‌ڕ داچڵه‌كێ، به‌مه بۆی ده‌رده‌كه‌وێ هه‌رگیز پێویستی به‌و ترس و دڵه‌ڕاوكێیه نه‌ده‌كرد.
- مه‌شقه‌كانی خۆ هێوركردنه‌وه‌ی فێر بكه، تا بتوانێ خۆی له شوێنێك به ته‌نیا دانیشێ، هه‌ناسه‌ی قووڵ هه‌ڵمژێ و بیر له شته‌باشه‌كان بكاته‌وه و خه‌یاڵی ببات بۆ ئه‌و یادگارییه جوانانه‌ی كه له مێشكیدایه، بۆ نموونه گه‌شتێكی كردووه بۆ شاری یاری.