گۆرانیبێژ و ئەكتەری ناسراوی میسڕی
تامر حوسنی، ئێسته خه‌ریكه بەشداری فیلمێكی سینه‌مایی و ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌لبوومه نوێیه‌كه‌ی بۆ ساڵی 2020 ته‌واو ده‌كات.
تا ئێسته ناوى به‌رهه‌مه‌كان و ناوی ئه‌لبوومه‌كه‌ی بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له میدیای میسڕی له‌سه‌ر كاره هونه‌رییه‌كانی گۆرانیبێژ و ئەكتەری ناسراوی میسڕی تامر حوسنی بڵاو كراوه‌ته‌وه تێدا ئێسته ئه‌و هونه‌رمه‌نده خه‌ریكی ئاماده‌كارییه بۆ ئه‌لبوومه نیۆیه‌كه‌ی كه بڕیاره له ساڵی 2020 له سه‌ره‌تاكانی ئه‌و ساڵه بڵاوی بكاته‌وه، كه پێكهاتووه له 12 گۆرانی به‌ڵام تا ئێسته ناو به‌رهه‌مه‌كان و ناوی ئه‌لبوومه‌كه‌ی بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه، تاكو ئێسته حه‌وت له به‌رهه‌كانی ئه‌لبوومه‌كه‌ی ئاماده‌بووه.
له‌لایه‌كی تر خه‌ریكی وێنه گرتنی فیلمێكی سینه‌ماییه به‌ناوی "الفلوس" كه‌تێدا هه‌ریه‌كه له پاڵه‌وانی فیلمه‌كه هونه‌رمه‌ندان، "خالید ساوی، زینه، محه‌مه‌د سه‌لام، ئه‌حمه‌د سه‌قا، مه‌ی عزه‌ددین، علی ڕه‌بیع، ویزو، و چه‌ندانی هونه‌رمه‌ندی تر، فیلمه‌كه له سیناریۆی محه‌مه‌د موتییه، ده‌رهێنانی سه‌عید ماروقه".
تامر حوسنی ته‌مه‌ن /42 ساڵه/، دایكی سووریه و باوكی میسڕییه، له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵیدا ده‌بێت كه دایك و باوكی جیا ده‌بنه‌وه و له‌گه‌ڵ دایكی و برا گه‌وره‌كه‌ی ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن له هه‌ژاریدا، سه‌ره‌تاكانی ته‌مه‌نی منداڵی له وێستگه‌كانی به‌نزین و سوپه‌رماركێته‌كان و سه‌رشه‌قامه‌كان كاری كردووه، به‌ڵام ئێسته یه‌كێكه له كه‌سایه‌تیه ناسراوه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به هۆی پڕۆژه‌یه‌كی خوێنبه‌خشینه‌وه ناوی چووه نێو كتێبی گینسه‌وه، هاوسەرگیری كردووە و یەك منداڵی هەیە، ژەنیاری ئامێرە موزیكییەكانی گیتار و پیانۆیە، لە ساڵی 2000ەوە دەستی بە كاری هونەری كردووە، تا ئێستە خاوەنی 12 ئەلبوومی گۆرانییە.