منداڵێكی تایله‌ندی دوای ئه‌وه‌ی له كاتی پشووی قوتابخانه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له گه‌ران و یاریكردن و ته‌ماشاكردنی فیلمه‌كان له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی دوور نه‌كه‌وته‌وه، دواجار جه‌ڵته‌ی مێشك لێی دا و ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ست دا.
بلافات هاركین ئه‌و منداڵه ته‌مه‌ن 17 ساڵه‌یه كه به‌هۆی زۆر مانه‌وه به دیار شاشه‌ی كۆمپیوته‌ره‌وه تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بووه و باوكی ده‌ڵێ، ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته به هیچ شێوه‌یه‌ك له دیار لاپتۆپه‌كه‌ی دوور نه‌كه‌وته‌وه و زۆرترین كاته‌كانیشی به یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان به‌سه‌ر ده‌برد، هه‌رچه‌ند داوام لێ كرد، كه له كاتی ژه‌مه‌كان واز له یاریكردن بهێنێت و خواردن بخوات، به‌ڵام ئه‌و ڕه‌تی كرده‌وه و شه‌و و ڕۆژ خه‌ریكی یاریكردن بوو.
ڕۆژنامه‌ی
ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی بڵاوی كرده‌وه، كه ئه‌و هه‌رزه‌كاره تووشی ئاڵووده‌بوون به یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان بووه و باوكیشی زۆری لێ نه‌كردووه، رۆژانه خواردنیشی بۆ بردووه‌ته ژووره‌كه‌ی تا له كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی دوور نه‌كه‌وێته‌وه، به‌ڵام دوای حه‌وت ڕۆژ، كاتێك خۆراكی بۆ ده‌بات، ده‌بینێ منداڵه‌كه‌ی ساردبووه‌ته‌وه و هیچ هه‌ست و جووڵه‌یه‌كی نه‌ماوه، بۆیه ده‌سبه‌جێ پێوه‌ندی به ئه‌مبۆلانسه‌وه ده‌كات.
یه‌ك هه‌فته به دیار شاشه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه‌یه‌وه هه‌ڵنه‌ستا و دواجار جه‌ڵته‌ی مێشك لێی دا و كوشتی
پاش ئه‌وه‌ی تیمی فریاكه‌وتن ده‌گه‌نه ماڵه‌كه‌ی و پشكنینی سه‌ره‌تایی بۆ ده‌كه‌ن، دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه كوڕه‌كه‌ی تووشی جه‌ڵته‌ی مێشك بووه و گیانی له ده‌ست داوه، به‌ڵام بۆ پشكنینی زیاتر ده‌یبه‌نه نه‌خۆشخانه و پزیشكان پكشنینی زۆرتری بۆ ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وانیش دووپات له‌سه‌ر مه‌رگی كوڕه‌كه‌ی ده‌كه‌نه‌وه.
باوكی ئه‌و كوڕه ده‌ڵێ، كاره‌ساتێكم به‌سه‌ر نه‌هاتووه، به‌ڵكوو كوڕه‌كه‌م خۆی ئه‌و چاره‌نووسه‌ی هه‌ڵبژارد و منیش ناچارم قبووڵی بكه‌م، به‌ڵام تاكه هیوام ئه‌وه‌یه منداڵان و گه‌نجان ئه‌و ڕووداوه ببێته نموونه‌یه‌ك بۆیان و دوور بكه‌ونه‌وه له یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان و هه‌میشه مانه‌وه به دیار شاشه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كانه‌وه، چونكه تووشی مه‌رگێكی 100%یان ده‌كاته‌وه.