پیاوێكی ڕووسی له شاری نۆڤی ئۆرینگوی ڕۆژئاوای سیبیریای ڕووسیا، به هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌كاونتی هاوسه‌ری پێشووی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی VKی ڕووسی هاككرد، دوای ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی سكاڵای تۆماركرد له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه گیراو و دادگایی كرا.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی دادگا هاتووه، كه پیاوێك تێپه‌ڕه وشه‌ی ئه‌كاونتی خێزانی پێشووی زانیوه و به‌وهۆیه‌وه توانیویه‌تی ئه‌كاونتی ئه‌و له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی VK هاك بكات و ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌كاونته‌كه‌ی بگرێ و ته‌واوی ئه‌و نامانه‌ی ئاڵوگۆڕی كردووه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی بردوویه‌تی، جیا له‌وه‌ی ده‌سكاری داتا و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌كاونته‌كه‌ی كردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تێپه‌ڕه وشه‌كه‌یشی گۆڕیوه و ژنه‌كه‌ی پێشووی ئیتر نه‌یتوانیوه بچێته ناو ئه‌كاونته‌كه‌یه‌وه.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی
دادگا هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، به‌هۆی گۆڕینی حاڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی له جیابووه‌وه بۆ هاوسه‌رگیر له ئه‌كاونتی ژنه‌كه، هه‌رزوو ژنه‌كه زانیویه‌تی كه هاوسه‌ری پێشوویه‌تی، چونكه هه‌میشه داوای لێ كردووه كه ئاشت ببنه‌وه و به‌یه‌كه‌وه بژین، به‌ڵام ئه‌و ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه، بۆیه سكاڵای له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه تۆمار كردووه.
پاسۆردی پێشووی ژنه‌كه‌ی لا بوو و توانیبووی له‌و ڕێیه‌وه هاكی بكات
دوای ئه‌وه‌ی كه لێكۆڵه‌ران ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كه كردووه و ئای پی ئه‌و كه‌سه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه كه ئه‌كاونته‌كه‌ی بردووه و بۆیان ڕوون بووه‌ته‌وه كه سكاڵای ژنه‌كه زۆر ڕاسته و هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌مكاره‌ی ئه‌نجام داوه، بۆیه هێزه‌كانی پۆلیس پیاوه‌كه‌یان گرتووه و به تۆمه‌تی كاری ناشه‌رعی و به یاسایی به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیا بۆ دروستكردنی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌ندكراوه.
دواتر دادگا به ماده‌ی 272ی یاسای تاوانه‌كانی ڕووسیا سزای به‌سه‌ر پیاوه‌كه سه‌پاندووه و ماوه‌ی دوو ساڵ زیندانی بۆ ده‌ركراوه و ئێسته‌یش له زیندانه و حوكمه‌كه‌ی به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ده‌كرێت.