له دووشه‌می ڕابردووه‌وه كۆربه‌ندی هاوبه‌شی ئابووری هه‌رێمی له بانكۆكی پایته‌ختی
تایله‌ند ده‌ستی پێ كردووه و 15 ده‌وڵه‌تی ئاسیا و ناوچه‌كه به‌شداری كۆربه‌نده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ وه‌ك جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ په‌یماننامه‌ی بازرگانی ئازاد له زه‌ریای ئارام، كه ئه‌مه‌ریكا لێی كشایه‌وه، بگه‌ن به ڕێككه‌وتنێك و ڕووبه‌ڕووی ئه‌و سیاسه‌ته ئابوورییانه‌ی تره‌مپ ببنه‌وه كه به ئامانجی دروستكردنی ته‌نگژه‌ی ئابووری له جیهان هه‌نگاوی بۆ ده‌نێت.
هه‌ریه‌ك له وڵاتانی چین و هیند و كۆریای باشوور و ژاپۆن و ئه‌نده‌نووسیا و مالیزیا و فلیپین و سه‌نگاپوور و تایلاند و برۆنای و ڤێتنام و لاوس و میانمار و كه‌مبۆدیا و ئوسترالیا و نیوزله‌ندا به‌شداری كۆربه‌نده‌كه‌یان كرد و ده‌یانه‌وێ ڕێككه‌وتنی بازرگانی هاوبه‌ش له ڕێی زه‌ریای هیندی له نێوان خۆیان واژوو بكه‌ن و بگه‌ین به چاره‌سه‌رێكی هاوبه‌ش، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ڕێككه‌وتنی بازرگانی ئازاد له زه‌ریای ئارام كشایه‌وه.
وڵاتانی ئاسیا ڕێككه‌وتنی نوێی بازرگانی مۆر ده‌كه‌ن و پشت له ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن
به‌گوێره‌ی بۆچوونی شاره‌زایان، ئه‌و كۆربه‌نده و نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه و گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنی بازرگانی ئازاد له نێوان خۆیان، وه‌ڵامی گه‌وره و گورزێكی كوشنده ده‌بێ، بۆ سیاسه‌تی ئابووری حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا كه له دوای هاتنه سه‌ر حوكمی دۆناڵد تره‌مپ، واشنتن گرتوویه‌تییه‌به‌ر.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش، ئه‌و نزیكبوونه‌وه‌یه وا ده‌كات، كه وڵاتانی ناوچه‌كه به‌رهه‌م و كاڵای پیشه‌سازی یه‌كتر بكڕن و كه‌متر پێویستیان به كاڵای وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه نوێیه بێ، ئه‌مه‌یش زیان به هاورده‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا و وڵاتانی تری جیهان بۆ ئه‌و ناوچه ستراتیجی و پڕ له خه‌ڵكه ده‌هێنێت، كه به‌كاربه‌رێكی یه‌كجار زۆری دنیا له‌و ناوچه جیوگرافییه كۆبوونه‌ته‌وه.