كۆمپانیای رۆسنه‌فتی ڕووسیا بڵاوی كرده‌وه، كه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی ڕابردوو، توانیویانه ئه‌مساڵ به ڕێژه‌ی 0.6% بڕی به‌رهه‌می نه‌وتی كۆمپانیاكه له‌و كێڵگه نه‌وتییانه‌ی كاری تێدا ده‌كه‌ن زیاد بكه‌ن و به گشتی به‌رهه‌می نه‌وتی ئه‌مساڵ له نۆ مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ گه‌یشتووه‌ته 5.78 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی كۆمپانیای
رۆسنه‌فت هاتووه، نۆ مانگی یه‌كه‌می 2019 به به‌راورد له‌گه‌ڵ نۆ مانگی یه‌كه‌می 2019 ڕێژه‌ی به‌رهه‌می نه‌وت له‌و كێڵگه نه‌وتییانه‌ی له وڵاتانی جیا جیای دنیا رۆسنه‌فت كاری تێدا ده‌كات به‌رز بووه‌ته‌وه و ساڵی ڕابردوو 5.74 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت بوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ بڕه‌كه بۆ 5.78 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت به‌رز بووه‌ته‌وه.
به به‌راورد له‌گه‌ڵ نۆ مانگی یه‌كه‌می ساڵی ڕابردوو به‌رهه‌می به ڕێژه‌ی 0.6% زیادی كردووه
ئاماژه‌ی داوه، به گشتی ڕێژه‌ی 0.6% به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌مان زیادی كردووه و له هه‌وڵی زیاترداین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین نه‌وتی زۆرتر بۆ بازاڕی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رهه‌م بهێنین.
كۆمپانیای رۆسنه‌فت جیا له كاركردن له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ناوخۆی ڕووسیا، له كوردستان و كازاخستان و ئێران و میسڕ و ڤه‌نزوێلا و چه‌ندان وڵاتی تری دنیا وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی وزه ده‌كات، جیا له‌وه‌ی له بواری پاڵاوتنی نه‌وت و به‌رهه‌مهێنانی به‌ربوومه نه‌وتییه‌كان له ئه‌ڵمانیا خاوه‌نی ده‌یان پاڵاوگه‌یه و جۆره‌كانی سوته‌مه‌نی له نه‌وتی خام به‌رهه‌م ده‌هێنێت.