ئه‌م به‌یانییه "پێنجشه‌م" ئه‌كته‌رێكی گه‌نج و دیاری میسری، كۆچی دوایی كرد و هۆی مردنه‌كه‌یشی دابه‌زینی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن بووه.
ئاژانسی "
رۆیته‌رز" بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م به‌یانییه هونه‌رمه‌ندی دیاری میسری "هه‌یسه‌م ئه‌حمه‌د زه‌كی"، له ته‌مه‌نی 35 ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشیی دابه‌زینی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن، گیانی له ده‌ست دا.
ده‌كاته كوڕی هونه‌رمه‌ندانی ناوداری میسری "ئه‌حمه‌د زه‌كی و هاله فوئاد"
سه‌ندیكای ئه‌كته‌رانی میسر رای گه‌یاندووه، هه‌یسه‌م ده‌كاته كوڕی هونه‌رمه‌ندانی ناوداری میسری "ئه‌حمه‌د زه‌كی و هاله فوئاد" كه ئه‌وانیش له ژیاندا نه‌ماون. جێی داخه كه ئه‌و هونه‌رمه‌نده له ته‌مه‌نێكی كورتدا ژیان و هونه‌ری عه‌ره‌بیی به‌جێهێشت كه یه‌كێك له ئه‌كته‌ر زۆرباشه‌كانی سینه‌ما و ته‌له‌ڤزیۆنی میسری و دنیای عه‌ره‌بی بوو.
هه‌یسه‌م ئه‌حمه‌د زه‌كی له ساڵی 1984 له دایك بووه، له ساڵی 2006ه‌وه تا مردنی، له ده‌یان فیلمی سینه‌مایی و درامای ته‌له‌ڤزیۆنی به‌شداریی كردووه.
نموونه‌ی به‌رهه‌مه سینه‌مایی و ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانی بریتین له (البلیاتشو) و (كف القمر) و(سكر مر) و (الكنز)، (الصفعه) و (دوران شبرا) و (السبع وصایا) و (أستاژ ورئیس قسم) و(كلبش).