كومه‌ڵێك له گه‌نجانی ئامێدی و دهۆك له‌ژێر ناوی گرووپی "به‌رێ گارێ" خانوویان بۆ خێزانێكی هه‌ژار له سه‌نته‌ری شاری دهۆك دروست كرد.
هاوکاری هاووڵاتییانی هەم دەرامەت تەنیا ئەرکی حکوومەت نییە
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م حه‌وتی تشرینی دووه‌م، به‌یار دێڕه‌شی ئه‌ندامی گرووپی به‌رێ گارێ به "وشه"ی راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی خێزانێكی هه‌ژاری شاری دهۆك په‌نایان هێنایه لای ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌ی هاوكارییان بكه‌ن، ده‌ستیان كردووه به كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری بۆ خێزانه‌كه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ئه‌و خێزانه هه‌ژاره له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژیان، زۆر هه‌ژار و ده‌ستكورت بوون، ته‌نانه‌ت نه‌یانده‌توانی خانوویه‌ك له قوڕیش دروست بكه‌ن، بۆیه به هاوكاری چه‌ند خێرخوازێك به تایبه‌تی هه‌ندێ گه‌نجی ئه‌ڵمانیا توانیمان پاره‌ی پێویست كۆ بكه‌ینه‌وه و خانوویه‌ك بۆ ئه‌و خێزانه دروست بكه‌ین، بۆیه پێمان وایه هاوكاریكردنی خه‌ڵك ته‌نیا ئه‌ركی حكوومه‌ت نییه، به‌ڵكو ئه‌ركی كه‌سانی ده‌ستڕۆیشتوو و ده‌وڵه‌مه‌ندیشه."
"خانووه‌كه له‌ناو شاری دهۆك دروست كراوه، نزیكه‌ی 30 هه‌زار دۆلاری تێچووه و ئێسته سه‌رووی 95% ته‌واو بووه و له چه‌ند رۆژی داهاتوو ته‌واو ده‌بێت و پێشكه‌ش به‌و خێزانه ده‌كرێت". به‌یار وای گۆت.
پێشتریش ئه‌و گرووپه چه‌ند خانوو و كۆمه‌كی دارایی و كاری تری مرۆییان بۆ چه‌ندان خێزانی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌تی سنووری پارێزگای دهۆك ئه‌نجام داوه وا هاوكارییان گه‌یاندووه‌ته پێشمه‌رگه له سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری له شه‌ڕی داعشدا.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری