سه‌رۆكی پێشووی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرای ده‌كات، ئه‌و مادانه‌ی جێبه‌جێ نه‌كراون ناكرێت هه‌موار بكرێنه‌وه، له‌وانه ماده‌ی 140 و سیستمی حوكمرانی له عێراق.
سیستمی حوكمڕانی له عێراق له په‌رله‌مانی بۆ سه‌رۆكایه‌تی بگۆڕێت زۆر مه‌ترسیدار
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م حه‌وتی تشرینی دووه‌م، موحسین سه‌عدوون سه‌رۆكی پێشووی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی عێراق به"وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌و لیژنه‌یه‌ی بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور دروست كراوه، شاره‌زاییان له ده‌ستوور نییه و پێویست بوو لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند دروست بكرێت.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان له هه‌ولێر و ده‌ربڕینی یه‌كهه‌ڵوێستی زۆر گرنگ بوو و پێویسته لیژنه‌یه‌كی باڵای شاره‌زای كورد به‌رده‌وام له به‌غدا بێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستكاری مافه‌كانی كورد نه‌كرێت به‌تایبه‌ت فیدڕاڵی، به‌ڵام بڕوا ناكه‌م ده‌ستكاری ئه‌وه بكرێت چونكه فیدڕاڵیی له عێراق سه‌ركه‌وتوو بووه و نه‌بووه‌ته كێشه بۆی.
"ئه‌و لیژنه‌یه‌ی دروست كراوه ته‌نیا ده‌ستكاری ئه‌و مادانه ده‌كات كه جێبه‌جێ كراون وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌ر 100 هه‌زار ده‌نگ ده‌بێته ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان و هه‌ندێك ماده‌ی تر كه پێوه‌ندی به خزمه‌تكردنی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه و ده‌توانرێت هه‌موار بكرێته‌وه". موحسین سه‌عدوون وای گوت
سه‌رۆكی پێشووی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عێراق دووپاتی ده‌كاته‌وه، داواكاری خۆپێشانده‌ران بۆ ئه‌وه‌ی سیستمی حوكمڕانی له عێراق له په‌رله‌مانی بۆ سه‌رۆكایه‌تی بگۆڕێت زۆر مه‌ترسیداره و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی عێراق جارێكی تر به‌ره‌و دیكتاتۆریی بڕوات، بۆیه سیستمی سه‌رۆكایه‌تی له به‌رژه‌وه‌ندی كورد نییه.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبڕاهیم