چەند سەرچاوەیەک باس لەوە دەکەن، هێزێكی ئه‌مەریکا له سنووری شارۆكه‌ی دوبز له خۆرئاوای كه‌ركووك سه‌رقاڵی زیندووكردنه‌وه‌ی هێزێكی سوننه‌ن كه به سه‌حوه ناسراون و ئه‌وه‌ش میلشیا شیعه‌كانی نزیك له ئێرانی شڵەژاندووە.
ئەمڕۆ پێنجشەم حەوتی تشرینی دووەم، جەواد محه‌مه‌د به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی دوبزی پارتی دیموكراتی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، له‌نزیكه‌وه ئاگادارین ئه‌مریكییه‌كان له سنووری رۆژئاوای كه‌ركووك چاویان به چه‌ند سەركردهی هێزه‌كانی سەحوه كه‌وتووه و قسه‌یان له‌سه‌ر چه‌كداركردن و زیندووكردنه‌وه‌ی سه‌حوه كردووه كه له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه فه‌رامۆش كراون.
زیاتر روونی دەکاتەوە، ئه‌و هه‌نگاوه بۆته مایه‌ی نیگه‌رانی چه‌كدارە شیعه‌كانی نزیك له ئێران، چونكه بۆ داهاتوو ناتوانن سته‌م له پێكهاته‌ی سونه‌ی ناوچه‌كه بكه‌ن.
"بڕیارە ئەمڕۆ جارێکی تر ئەمەریکا لەگەڵ ئەو هێزە کۆ ببێتەوە و لە رۆژانی داهاتوودا چەند کۆبوونەوەیەکی تریش ئەنجام دەدەن" جەواد محەمەد وای گوت.
شێح حه‌مید حه‌سه‌ن، یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه‌كانی سوننه بۆ "وشه" ئاماژه‌ی به بوونی پێوه‌ندی نێوان هێزەکانی ئه‌مریكی و سوننه‌ی رۆژئاوای كه‌ركووك و حه‌ویجه كرد، بهلاَم به‌هۆكاری تایبه‌ت زانیاری زیاتری نه‌دركاند.
ئەو کەسایەتییە سوننەیە دووپاتی لەوە کردەوە، به‌هۆی داعشه‌وه زۆرێك له هێزه‌کانی عێراق و گروپه‌كانی حه‌شد هاوشێوه‌ی داعش له پێكهاته‌ی سوننه ده‌ڕوانن.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی