ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه هه‌واڵی مانگرتنی ژماره‌یه‌ك له دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی له دادگای ناوچه‌ی گه‌رمیان بڵاو بووەته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م حه‌وتی تشرینی دووه‌م/ نۆڤەمبەر، ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری روونكردنەوەیەکی بڵاو كردووەته‌وه و وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه، تێیدا رایان گه‌یاندووه، ئه‌و مانگرتنه، پێوه‌ندیی به هیچ بابه‌تێكی تایبه‌ته‌وه نییه، به‌ڵكو ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌و یاداشتنامه‌یه‌یه كه چه‌ند دادوه‌رێك له گه‌رمیان پێشكه‌شیان كردبوو به ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری و له‌به‌ر ئه‌وە‌یش ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری به نووسراوی ژماره "1/3/45 نهێنی" له رێککەوتی 25/8/2019 داوا له سه‌رپه‌رشتیاری دادوه‌ری له دادگای سلێمانی و گه‌رمیان كرد كه لێكۆڵینه‌وه له بابه‌ته‌كه‌دا بكات.
ئه‌و به‌ڕێزه ئاگادار كراوه‌ته‌وه كه پابه‌ند بێت به ده‌وامی فه‌رمی خۆی
ئه‌وه‌یش هاتووە، له ئه‌نجام دا، سه‌رپه‌رشتیاری دادوه‌ری له سلێمانی و گه‌رمیان راپۆرتێكی تێروته‌سه‌لی له‌سه‌ر ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری كرد به نووسراوی ژماره "1/نهێنی له26/9/2019" و تێیدا گوته‌ی گشت دادوه‌ره‌كان و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی و چه‌ند شایه‌تحاڵێكی دیكه وه‌رگیران، چونكه تۆمه‌تی خراپ و ناشیاو خرابوونه پاڵ سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی كه‌ركووك-گه‌رمیان و له ئه‌نجام دا ده‌ركه‌وت كه ئه‌و تۆمه‌تانه هیچ بنه‌مایه‌كیان نیه‌و پێیان نه‌سه‌لمێنرا.
به‌پێی ئه‌وه هاتووه له راگه‌یانراوه‌كه ئه‌نجامی پشكنینه‌كه وا ده‌رچووه، یه‌كه‌م دروستكردنی ته‌كه‌تول له دژی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی كه‌ركووك گه‌رمیان و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌رده‌وام په‌نایان بردووه بۆ ده‌زگای حزبی و ئیداری و سه‌ردانكردنیان بۆ مه‌به‌ستی لادانی سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه كه دادوه‌ر ئه‌كره‌م فه‌ره‌ج ئه‌مینه. بۆیه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به كۆی ده‌نگی ئاماده‌بووان بڕیاری دا به،په‌سه‌ندكردنی راپۆرتی سه‌ره‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتیارانی دادوه‌ری دادگاكانی سلێمانی و گه‌رمیان. هه‌روه‌ها ره‌تكردنه‌وی سكاڵای چه‌ند دادوه‌رێك دژ به سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی كه‌ركوك-گه‌رمیان چونكه ده‌ركه‌وت هیچ بنه‌مایه‌كی یاساییان نیه و هه‌روه‌ها ره‌وانه‌كردنی ئه‌و چه‌ند دادوه‌ره بۆ لیژنه‌ی كاروباری دادوه‌ران له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه خستبۆیانه پاڵ سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی كه‌ركوك گه‌رمیان به پێی یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری.
داوا كرا له وه‌زاره‌تی داد له رێگه‌ی سه‌رۆكی داواكاری گشتی بۆ ناردنی چه‌ند ئه‌ندامێكی داواكاری گشتی بۆ لیژنه‌ی كاروباری ئه‌ندامانی داواكاری گشتی به پێی یاسای داواكاری گشتی.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به چه‌ند لێدوانێك به سزادانی ئه‌ندامێك له ئه‌ندامه دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵاو بۆته‌وه كه گوایه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه سزا دراوه، لێره‌دا راده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌و لێدوانانه دوورن له راستیه‌وه‌و ته‌نیا ئه‌و به‌ڕێزه ئاگادار كراوه‌ته‌وه كه پابه‌ند بێت به ده‌وامی فه‌رمی خۆی، چونكه هه‌موو رۆژێك كاتژمێر 9:30 ئاماده ده‌بێت بۆ ده‌وام و هه‌روه‌ها كه‌مته‌ر خه‌می له راپه‌راندنی ئه‌ركه‌كانی له دادگای پێداچوونه‌وه هه‌یه، چونكه ئاماده نابێت له تاوتوێكردنی كێشه و داواكان له هه‌ردوو ده‌سته‌ی سزای و شارستانی.
ماوەی چەند ڕۆژێكە دادوەرانی سنووری گەرمیان مانگرتنیان ڕاگەیاندووە و داوا دەكەن چاكسازی لە دەسەڵاتی دادوەری بكرێ و ڕایان گەیاندووە كە نادادی زۆر لە دادگاكان هەیە.