وێراى ئه‌وه‌ى چه‌ندان جار عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق گوتوویه‌تى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌م له گیرفانمه و هه‌ر كاتێك بمه‌وێ ده‌ست له‌كار دهكشێنمهوه، كه‌چى له راپۆرتێكدا كه له رۆژنامه‌یه‌كى له‌نده‌نى بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له‌وه ده‌كرێت مانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى له پۆسته‌كه‌ى پێوه‌ندى به‌وه هه‌یه ئه‌و بووه‌ته دیلى ئێران بۆ به‌رژوه‌ندى ئه‌م وڵاته ماوه‌ته‌وه.
سه‌عات دووى شه‌و عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه په‌شیمان كراوه‌ته‌وه
رۆژنامه‌ى
"عه‌ره‌ب" كه رۆژنامه‌یه‌كى عه‌ره‌بییه له له‌نده‌ن ده‌رده‌چێت، له ژماره‌ى ئه‌مڕۆى راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه به ناونیشانى "عادل عه‌بدولمه‌هدى دیلى تارانه" له راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات چۆن ئێران له قۆناغى ئێسته‌دا هه‌وڵى مانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌دات.
له‌سه‌ره‌تاى راپۆرته‌كه هاتووه "عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌بینى ئابڵۆقه دراوه و دابڕاوه، ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى له بڕیاردان و تیمى راوێژكاره‌كانى كه‌وتوونه‌ته ژێر گوشارى تاران، ئه‌مه له كاتێكدا ناڕه‌زایى و دژایه‌تى حكوومه‌ت سه‌رانسه‌رى وڵاته‌كه‌ى گرتووه‌ته‌وه".
عادل عه‌بدولمه‌هدى ته‌مه‌ن 77 ساڵ ساڵى رابردوو بوو به سه‌رۆكى حكوومه‌تى عێراق، ئه‌مه‌یش له ئه‌نجامى رێككه‌وتنێكى سیاسى بوو كه له نێوان موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در و هادى عامر سه‌رۆكى رێكخراوى به‌در بوو، مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌یش له عێراق پاڵپشتى له عه‌بدولمه‌هدى كرد.
ئه‌و كات وه‌ها سه‌یرى عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌كرا كه‌سێكى به ئه‌زموونه له دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى بۆ كێشه‌ى بێكارى و گه‌نده‌ڵى، به تایبه‌تیش ئه‌و كات عێراق پێویستى به كه‌سێكى له‌و شێوه‌یه هه‌بوو چونكه تازه له جه‌نگى داعش ته‌واو ببوو.
كه‌چى دواى ساڵێك له چاوه‌ڕوانى هیچ شتێك رووى نه‌دا و هه‌ر زوو له هاوینى رابردوو به شێوه‌یه‌كى پچڕ پچڕ ناڕه‌زاییه‌كان له‌دژى حكوومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌ستى پێ كرد. چاودێرانى سیاسى ئه‌و كات وێراى ئه‌وه‌ى دووپاتیان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرده‌وه چاككردنى بارودۆخى عێراق به ته‌نیا له تواناى عادل عه‌بدولمه‌هدى نییه و ناتوانێ به خێرایى چاره‌سه‌رى بكات، پێشبینى ئه‌وه‌شیان ده‌كرد له هاوینى رابردوو كار بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حكوومه‌ته‌كه‌ى بكرێت.
عادل عه‌بدولمه‌هدیش له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م بابه‌ته نه‌رمى نیشان داوه و چه‌ندان جار گوتوویه‌تى "نووسراوى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌م له گیرفانمه".
به قسه‌ى به‌رپرسانى عێراق بێت، عادل عه‌بدولمه‌هدى كاتێك ئه‌م رستییهى دووباره‌كردووه‌ته‌وه ته‌نیا بۆ راگه‌یاندن نه‌بووه، به‌ڵكو به رژدى ویستوویه‌تى له‌كاتى پێویست ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه.
له راپۆرته‌كه هاتووه كاتێك خۆپێشاندانه‌كانى مانگى رابردوو رۆژ له دواى رۆژ توندتر بوو، عه‌بدولمه‌هدى خۆى ئاماده كرد بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى پێشكه‌ش به خه‌ڵكى عێراق بكات به‌ڵام نه‌یتوانى.
به‌رپرسان ده‌ڵێن "عه‌بدولمه‌هدى له هه‌فته‌ى یه‌كه‌مى خۆپێشاندانه‌كان به ته‌واوى بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئاماده بوو، به‌ڵام له ژێر گوشارى چه‌ند لایه‌نێك مایه‌وه".
له سێى ئۆكتۆبه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدى وتارێكى تۆماركراوى له سه‌عات دووى به‌ره‌به‌یان بڵاوكرایه‌وه، ئه‌و به‌رپرسانه‌ى قسه‌یان بۆ رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب كردووه و ناویان ئاشكرا نه‌كراوه، ده‌ڵێن هه‌ر ئه‌و كات بوو به‌نیاز بوو ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى بخوێنێته‌وه.
هۆكاره زهقهكهیش له مانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى له ده‌سه‌ڵات وه‌ك چاودێرانى سیاسى و به‌رپرسانى عێراق باسیان كردووه، ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه‌ن كه عه‌بدولمه‌هدییان هێناوه‌ته سه‌ر ده‌سه‌ڵات، زۆربه‌ى ئه‌و لایه‌نانه‌یش به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه نوێنه‌رایه‌تى ئێران ده‌كه‌ن.
عه‌بدولمه‌هدى حه‌ز ده‌كات ده‌ست له كار بكێشێته‌وه به‌ڵام بڕیاره‌كه‌ى له‌ده‌ست خۆى نه‌ماوه
یوسف فارووق كه چاودێرێكى سیاسى عێراقییه له لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب گوتوویه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى هیچ بڕیارێكى به‌ده‌ست نه‌ماوه، ته‌نانه‌ت بڕیارى دهستلهكاركێشانهوهكهیشى. یوسف ده‌ڵێ "ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى عه‌بدولمه‌هدى پێوه‌سته به بڕیارى ئێرانه‌وه". به‌ڵام ئایا ئێران بۆچى پێداگرى له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى عه‌بدولمه‌هدى ده‌كات خۆ ئه‌و پیاوه به پیاوى ئێران هه‌ژمار ناكرێت؟
ئه‌و چاودێره سیاسیه له‌وه‌ڵامى ئه‌مه‌دا ده‌ڵێ ئێران نایه‌وێ سازش بۆ خۆپێشانده‌ران بكرێت، لێره‌دا قوربانى به پیاوێك ده‌كات، كه به تێڕوانینى ئه‌و بێ كه‌ڵكه، چونكه ئێران ده‌زانێت ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى یه‌كه‌م هه‌نگاو ده‌بێت بۆ گۆڕینى ته‌واوى رژێمه‌كه كه ئه‌مه‌یش واتاى شكستى پرۆژه‌ى ئێران ده‌گه‌ینێ.
له لێكدانه‌وه‌یه‌كى هاوشێوه‌ى ئه‌مه‌ى سه‌ره‌وه، رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب ده‌ڵێ مانه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى له پۆسته‌كه‌ى له‌م كاته‌دا وه‌ك هێمایه‌ك بۆ ئێران و میلیشیاكانى پێویسته، چونكه عادل عهبدولمهمدى رواڵه‌تێكى ره‌واى حكوومه‌ت ده‌نوێنێ، ئێران ده‌یه‌وێ به‌م حكوومه‌ته ناڕه‌زاییه‌كان بێ ئاكام بكات ئه‌گه‌ر له‌مه‌دا سه‌ركه‌وتوو بوو ئه‌وا دواتر لابردنى عادل عه‌بدولمه‌هدى ئاسانه. ئه‌گه‌ریش ئێران له‌م كاره سه‌رنه‌كه‌وت ئه‌وا ئه‌وه‌ى سه‌ركوتى خۆپێشاندانه‌كانى كردووه عادل عه‌بدولمه‌هدییه نه‌وه‌ك ئێران.
له راپۆرته‌كه‌ى رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب ئاماژه بۆ چه‌ندان نیشانه ده‌كرێت، كه عادل عه‌بدولمه‌هدى نایه‌وێ له پۆسته‌كه‌ى بێمێتهوه و مانهوهیشى له پۆسته‌كه‌ى به ئاره‌زووى خۆى نییه، به‌ڵكو هه‌ندێك له‌لایه‌نه‌كانى شیعه‌ن هه‌وڵ ده‌ده‌ن پارێزگارى له حكوومه‌ته‌كه‌ى بكه‌ن كه ته‌مه‌نه‌كه‌ى ته‌نیا ساڵێكه.