چاوەکانمان به‌شێكی گرنگن له ته‌ندروستیمان، چونكه جیا له‌وه‌ی تاكه هۆكاری بینایین، بۆ زۆربه‌ی كه‌س تاكه هۆكار یان هۆكاری سه‌ره‌كیی تێگه‌یشتنن له ده‌روبه‌ر، بۆیه پاراستنیان به ساغی ئه‌ركێكی سه‌ره‌كییه.
زۆر جار چاو تووشی نه‌خۆشی ده‌بێ كه ڕه‌نگه ببێته هۆی له‌ده‌ستدانی بینایی و كوێربوون. بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان له‌و ئه‌گه‌ره مه‌ترسیدارانه بپارێزین، هه‌میشه ده‌بێ ڕێگه‌ی جۆراوجۆر بۆ سه‌لامه‌تی و مانه‌وه‌ی دروستی بگرینه به‌ر، وه‌ك سه‌ردانی هیچ نه‌بێ ساڵانه بۆ لای پزیشكی چاو، هه‌روه‌ها پاككردنه‌وه و زانینی شێوازی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵی و خواردنی ئه‌و جۆره سه‌وزه و میوه و خۆراكانه‌ی ده‌زانین سوودی پێ ده‌گه‌یه‌نێ.
چۆن چاومان بپارێزین؟
وێڕای ئه‌وه‌ی چاو، پێكهاته‌یه‌كی ئاڵۆزی هه‌یه و كۆئه‌ندامی كاركردنی به سیسته‌مێكی زۆر ورد كار ده‌كات كه زۆربه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی توانای ویستی كه‌سه‌كانه، به‌ڵام پاراستنی به ساغی كارێكی گران نییه و ده‌توانن به گرتنه‌به‌ری چه‌ند ڕێگه‌یه‌كی ئاسان پێی بگه‌ین، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه به‌شێكن له‌و ڕێگه‌یانه:
یه‌كه‌م: سه‌ردانی به‌رده‌وامی پزیشك. ئه‌گه‌ری هه‌یه چه‌ندان جۆر شڵه‌ژان و ڕووداو تووشی چاوه‌كانمان ببێ و پێی نه‌زانین تا به ته‌واوی ده‌ركه‌وته‌كانی ده‌بینین، بۆیه گرنگه به شێوه‌ی به‌رده‌وام سه‌ردانی پزیشك بكه‌ین، تا پێش ئه‌وه‌ی كارله‌كار بترازێ، ئاگه‌داری نه‌خۆشییه‌كان بین.
به‌پێی ڕێنمایی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌مه‌ریكی بۆ چاو، پێویسته به‌م شێوه‌یه سه‌ردانی پزیشك بكه‌ین:
- له ته‌مه‌نی شه‌ش مانگی، یه‌كه‌م سه‌ردانه بۆ پزیشك.
- له ته‌مه‌نی سێ ساڵی جاری دووه‌م ده‌بێ بنێردرێنه لای پزیشكی چاو.
- پێش ئه‌وه‌ی بچنه قوتابخانه.
- پاشان دوو ساڵ جارێك تا ده‌گه‌نه ته‌مه‌نی 18 ساڵ.
- له ته‌مه‌نی 18 تا 40 ساڵی، پێویسته هه‌موو سێ ساڵ جارێك سه‌ردانی پزیشكی چاو بكه‌ن.
- له ته‌مه‌نی 41 تا 60 ساڵی، ده‌بێ هه‌موو سێ ساڵ جارێك سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن.
له ته‌مه‌نی 60 ساڵ بۆ سه‌ره‌وه، ده‌بێ سه‌ردانه‌كه بكرێته ساڵانه.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌و كه‌سه‌ی تووشی گرفتێك بووبێت له چاوه‌كانیدا، ئه‌وا سه‌ردانیكردنی بۆ لای پزیشك ده‌گۆڕێ و پسپۆڕی تایبه‌ت بۆی دیاری ده‌كات چۆن سه‌ردانه‌كانی بكات.
دووه‌م: به‌كارهێنانی چاویلكه. چه‌ندان جۆر چاویلكه‌ی پاراستنی چاو هه‌یه كه ده‌بێ به گرنگییه‌وه لێین بڕوانین، بۆ نموونه چاویلكه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی تیشكی خۆر، چاویلكه‌ی كاتی وه‌زرش، چاویلكه‌ی كاتی ئیشی گران وه‌ك دارتاشی كه ڕه‌نگه پارچه‌ی لێ بپه‌ڕێ، چاویلكه‌ی كاتی كاركردن له ئیشێك كه پێویستی به ئاگره وه‌ك ئاسنگه‌ری، ئه‌مه جیا له‌و چاویلكانه‌ی پزیشك ده‌ینووسێ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی چاویان لاواز بووه یان لاواز بووه.
سێیه‌م: زانینی مێژووی خێزان. ئه‌م خاڵه زۆر گرنگه چونكه به‌شێكی پێوه‌سته به بۆماوه‌یی و ئه‌گه‌ری هه‌یه له خانهوادهكهتاندا كزیی چاو هه‌بێت یان نه‌خۆشییه‌ك، بۆیه پێویسته به ته‌واوی شاره‌زای ئه‌و مێژووه بیت.
یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی له‌م سه‌رده‌مه‌دا زۆر بووه كه هه‌رگیز له مێژووی پێشووی مرۆڤایه‌تی وا نه‌بووه، كزبوونی بینینی چاوه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی تیشكی ئامێره ته‌كنۆلۆژییه‌كان كه ڕۆژانه به دیار ته‌له‌ڤزیۆن، كۆمپیوته‌ر، مۆبایل و زۆری تر به چه‌ندان سه‌عات داده‌نیشین.
به‌پێی ئامارێكی نوێی زانستی، زیاتر له 30 ملیۆن كه‌س له دنیادا ده‌ناڵێنن به هۆی لاوازیی بینینی چاو، پسپۆڕانی بواری چاو، رێگه‌ی زۆریان گرتووه‌ته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له‌و كزبوونه ڕزگارمان بێت، باشترینیشیان ڕێگه‌ی سروشتییه.
ئه‌م خواردنانه، ده‌بنه هۆی به‌هێزیی چاو و دووركه‌وتنه‌وه‌ی له كزبوون:
- ترێی ڕه‌ش: پڕه له ماده‌ی "ئه‌نسۆسیانین" كه سوودی بۆ به‌هێزیی چاو هه‌یه، توێژینه‌وه‌كانیش ئاشكرای ده‌كه‌ن كه ترێی ڕه‌ش یه‌كێكه له ته‌واوكاره خۆراكییه‌كان كه سووده‌كه‌ی درێژخایه‌نه.
- ماسیی سه‌له‌موون: دوو جۆر پێكهاته‌ی خۆراكیی تێدایه كه بریتین له "ئۆمێگا 3" و "ئه‌ستازانتین"، كه دژه ئۆكسانێكی به‌هێزن و سوودێكی زۆر به چاو ده‌گه‌یه‌نن.
- كه‌له‌رم: یه‌كێكه له‌و خۆراكه ته‌ندروستییانه‌ی پێكهاته‌ی دژه ئۆكسید و شێرپه‌نجه‌ی تێدایه، ماده‌یه‌كی زۆر له ڤیتامین و پیتاكارۆتینی له‌خۆ گرتووه كه رۆڵێكی باشیان هه‌یه بۆ باشتركردنی بینین چاوه‌كان.
- سیر: پارێزگاری له پاراستنی گلێنه‌ی چاو ده‌كات و له هه‌موو نه‌خۆشییه‌ك دووری ده‌خاته‌وه، به گشتیش هه‌موو چاو ده‌پارێزێ و كۆئه‌ندامی به‌رگریی به‌هێز ده‌كات.
-گه‌نمه‌شامی: جگه له‌وه‌ی خۆراكێكی خۆش و به‌تامه، خۆراكێكی ته‌ندروستیشه، له پێكهاته‌ی "ئه‌لوتین و زیاكساسن" و دژه ئۆكسیدی تێدایه، یارمه‌تیده‌ره بۆ به‌هێزبوونی یه‌كه‌ی بینین.
- گۆشتی قه‌ل: پڕه له ماده‌ی "زه‌نك" كه ڕێژه‌ی بینین به‌هێز ده‌كات و وه‌ستانی چاو ده‌پارێزێ و نایه‌ڵێ تووشی لاوازبوون ببێ.
-سپێناخ: ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده‌ی ئه‌لوتین و زیاكساسن، ده‌توانرێ به شێوه‌ی شه‌ربه‌تیش بخورێته‌وه.
-برۆكلی: ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین C و ماده‌ی پیتاكارۆتین، سوودێكی زۆری هه‌یه بۆ زیادكردنی ئاستی بینین.
- هێلكه: باشترین سه‌رچاوه‌ی پرۆتینه و ده‌وڵه‌مه‌ندیشه به ڤیتامین E، جگه له‌وه‌ی سوودی هه‌یه بۆ چاو، یارمه‌تیده‌ریشه بۆ به‌هێزبوونی ددانه‌كان.
-پڕته‌قاڵ: سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كیی ڤیتامین Cیه، یه‌كێكه له میوه به‌سووده‌كان، ده‌وڵه‌مه‌ندیشه به ماده‌ی دژه ئۆكسید.
- گێزه‌ر: گرنگترین خۆراكه بۆ به‌هێزبوونی چاوه‌كان، رۆڵێكی كارای هه‌یه له رێكخستنی گواستنه‌وه‌ی خوێن بۆ چاوه‌كان.