له سلێمانی ڕێكخراوی ھیوای سه‌وز، له‌ژێر ناوی "ده‌نگی ڕه‌نگه‌كان" پێشانگایه‌كی بۆ منداڵانی خانه‌ی بێسه‌رپه‌رشتان كرده‌وه كه تیایدا منداڵانی بێ سه‌رپه‌رشت خه‌ون و حه‌زه‌كانی خۆیان خستبووه سه‌ر كاغه‌ز، پێشانگاكه له مۆزه‌خانه‌ی ئه‌منه سووره‌كه‌ی سلێمانی كرایه‌وه.
به‌ڵێن عه‌تا لێپرسراوی پرۆژه‌كانی ڕێكخراوی هیوا سه‌باره‌ت به پێشانگاكه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، پێشانگاكه‌مان بۆ منداڵانی خانه‌كانی بێسه‌رپه‌رشتان بوو كه ته‌مه‌نیان له نێوان شه‌ش ساڵ تا 16 ساڵ بوو خوولیا و حه‌زه‌كانی خۆیان له تابلۆكاندا كێشابوو.
له پێشانگاكه‌دا 25 تابلۆ نمایش كرابوون
زیاتر گوتی، پێشانگاكه له‌ژێر ناوی "ده‌نگی ڕه‌نگه‌كان" بوو كه به مانای ئه‌وه دێت ئێمه ده‌نگه‌كانی ئه‌وان ده‌گه‌یه‌نین له ڕێگه‌ی تابلۆ و ڕه‌نگه‌كانیانه‌وه.
له پێشانگاكه‌دا 25 تابلۆ نمایش كرابوون، كه منداڵه‌كان ئه‌و شتانه‌یان خستبووه سه‌ر كاغه‌زه‌كان، هه‌روه‌ها وێنه‌كان زیاتر بریتیبوون له‌وه‌ی كه منداڵان حه‌زیان به ژینگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه، بۆیه وێنه‌ی خێزانیان كێشاوه، ھه‌روه‌ھا وێنه‌ی فڕۆكه‌وان و ژینگه و وێنه جیاوازه‌كان.
سلێمانی/ ئاریان محه‌مه‌د