كۆمپانیای ڤۆكسواگن بۆ ساڵی 2020 بڕیاری داوه نوێترین به‌رهه‌می "پاسات" بخاته بازاڕه‌وه كه ئه‌مڕۆ له پێشانگاكانی ئه‌ڵمانیا نمایش كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له به‌رهه‌مه‌كه‌دا تێبینی ده‌كرێ ئه‌وه‌یه كه دیزاینه‌كه‌ی ته‌واو گۆڕاوه.
ماڵپه‌ڕی"
caricos"ی تایبه‌تی ئۆتۆمبێل بابه‌تێكی له‌باره‌ی نوێترین به‌رهه‌می ڤۆكسواگن بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای ڤۆكسواگن ئه‌مرۆ نوێترین جۆری ئۆتۆمبێلی نمایش كرد له جۆری پاسات كه به‌نیازه ساڵی داهاتوو بیخاته بازاڕه‌وه، به‌ڵام وه‌ك له وێنه‌كان ده‌بینرێت ئه‌م به‌رهه‌مه دیزاینه‌كه‌ی گۆڕدراوه بۆ دیزاینی پشت چه‌ماوه كه له‌گه‌ڵیدا بۆدییه‌كه‌ی گه‌وره‌تر و ناوه‌وه‌ی فراوانتر كراوه.
دیزاینی پاساتی نوێ بەتەواوەتی گۆڕاوە
ئه‌وه‌ش ڕوون كراوه‌ته‌وه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله شێوه‌یه‌كی جیاوازی هه‌یه له به‌رهه‌مه‌كانی پێشووتر، هه‌روه‌ها به‌دیزاینی پشت چه‌ماوه دروست كراوه، ئه‌مه‌یش زیاتر سه‌رنجی خه‌ڵكی ڕاكێشاوه، جگه له‌وه‌یش ئه‌م جۆره ئۆتۆمبێله هێزێكی تایبه‌تی بۆ بزوێنه‌ره‌كه‌ی داناوه كه ده‌گاته هێزی 280 ئه‌سپ له‌گه‌ڵ بزوێنه‌رێك كه 2.5 لیتره. به‌ڵام تا ئێسته له‌باره‌ی نرخه‌كه‌یه‌وه هیچ شتێك ئاشكرا نه‌كراوه.
ڤۆكسواگن كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌ڵمانییه و یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل ئه‌و كۆمپانیایه له 28 ی ئایاری 1937 له‌لایه‌ن "مارتن وینتێركۆرن و فێردینانت پیچی" ه‌وه دامه‌زراوه به پشتیوانی گه‌وره دیكتاتۆری جیهانی هیتله‌ر كه ئه‌وكاته سه‌رۆكی ئه‌ڵمانیا بوو.