په‌رله‌مانتاران و شاره‌زایانی ئابووری پێیان وایه، به‌رده‌وامیی دۆخی خۆپێشاندانه‌كانی عێراق، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دۆخی ئابووری و گرانبوونی كاڵا و خۆراك و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دراوه‌كان ده‌بێت.
شوان هادی له نووسینگه‌ی یۆرۆ بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له بازاڕی دۆلاره‌كه‌ی سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، چه‌ند ڕۆژێكه نرخی دۆلار له بازاڕدا ڕووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه ئه‌وه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی بانكی ناوه‌ندی هیچی ڕانه‌گه‌یاندووه له‌سه‌ر خستنه بازاڕی دۆلار.
كه دۆلار به‌رزبوه‌وه ڕاسته‌وخۆ هه‌موو دراوه‌كانی تر به‌رانبه‌ر به دینار به‌رز ده‌بنه‌وه
زیاتر گوتی، كه دۆلار به‌رزبوه‌وه ڕاسته‌وخۆ هه‌موو دراوه‌كانی تر به‌رانبه‌ر به دینار به‌رز ده‌بنه‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه ئاسایی نه‌بێته‌وه نرخی دۆلار زیاتر به‌رز ده‌بێته‌وه.
لای خۆیه‌وه شێروان میرزا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ڕۆژانه بانكی ناوه‌ندی عێراق بڕێكی زۆر دۆلار ده‌خاته بازاڕه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نرخی دۆلار جێگیر بێت و به‌رز نه‌بێته‌وه.
له باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر خۆپێشاندانه‌كان به‌رده‌وامبن كاریگه‌ری له‌سه‌ر دۆخی ئابووری ده‌بێت شیروان میرزا گوتی، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كاریگه‌ری ده‌بێت، چونكه به‌شێكی زۆر له فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌وام ناكه‌ن ئه‌مه‌یش وا ده‌كات داهاتی ناوخۆ كه‌م بكات، به‌شێكی ده‌روازه سنوورییه‌كان و به‌نده‌ره‌كان داخراون ئه‌مه‌یش كاریگه‌ری له‌سه‌ر داهاتی عێراق ده‌بێت.
لای خۆیه‌وه د.خالید حه‌یده‌ر شاره‌زای ئابووری بۆ "وشه" گوتی، دۆخی سیاسی و ئابووری عێراق دۆخێكی ناله‌باره ئێسته، ئه‌مه‌یش به‌هۆی دۆخی ئه‌و خۆپێشاندانانه‌ی كه له شاره‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه به‌رده‌وامی هه‌یه.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌م مه‌ترسییه‌یش له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت بگۆڕدرێت كه‌س ئه‌و دڵنیاییه‌ی نابێت كه چاره‌نووسی بازرگانییه‌كه‌ی چی به‌سه‌ر دێت.
ئه‌و شاره‌زای ئابوورییه ئه‌وه‌یشی گوت، بانكی ناوه‌ندیش ناوێرێت بڕێكی زۆر پاره بخاته بازاڕه‌وه، چونكه نازانێت له داهاتوویه‌كی زۆر نزیكدا چی ڕوو ده‌دات، بۆیه ئه‌وكاته‌ی كه بڕێكی كه‌م دۆلار خرایه بازاڕه‌وه و له ئاستی خواستدا نه‌بوو نرخه‌كه‌ی به‌رانبه‌ر به دیناری عێراقی زیاد ده‌كات.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا