ساڵێك به‌ر له ئێسته سەندیکای هونه‌رمه‌ندانی وڵاتی میسر ڕۆژلا چوارشه‌م 15ی تشرینی دووه‌م، بڕیاری دا کە ڕێگە بە گۆرانیبێژ شیرین عەبدولوەهاب نەدرێت چیتر له ناوه‌وه‌ی وڵات گۆرانی بڵێت، ئه‌وه‌ش بەهۆی ئەوەی لە ئاهەنگێکدا لە بەیرووتی پایته‌ختی لبنان سووكایه‌تی به‌رامبه‌ر به پیرۆزی میسڕ كردبوو.
شیرین به گاڵته‌جارییه‌وه گوتی: "واز له نیل بێنه دوای تووشی نەخۆشی بەلهارسیات دەکات".
شیرین دوای ته‌واو كردنی سزاكه‌ی به ساڵێك بڕیاره له 20ی كانوونی یه‌كه‌م جارێكی تر بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆكانی میسڕ و یه‌كه‌م كۆنسێتری گه‌وه‌ری خۆیی له وڵاته‌كه‌ی ده‌ست پێ بكاته‌وه، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه دێت كه خۆی كاتی گه‌ڕانه‌وه له پێكه‌كانی ئاشكرا كردووه.
پێش ساڵێك، هونه‌رمه‌ندی ناوداری عه‌ره‌بی "شیرن"، لە ئاهەنگێكی وڵاتی لبنان یەکێك لە ئامادەبووان داوای لە شیرین کرد کە گۆرانی "ئاوی نیلت نەخواردووەتەوە" بڵێت کە گۆرانییەکە تایبەتە بە ڕووباری نیل و جوانی میسڕ، لە وەڵامدا شیرین به گاڵته‌جارییه‌وه گوتی: "واز له نیل بێنه دوای تووشی نەخۆشی بەلهارسیات دەکات".
به‌و هۆیه‌وه جگه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له ناو میسڕ زیاتر له ساڵێك نه‌یان هێشت هیچ چالاكییه‌كی هونه‌ری بكات، بڕیاره مانگی داهاتوو له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆی "مناره" كاره هونه‌رییه‌كانی ده‌ست پێ بكاته‌وه.
گه‌ڕانه‌وه‌كه‌یشی زۆر دڵخۆشی كردووه و هه‌وادارانی پێیان وایه ئه‌وه غه‌درێكی گه‌وره‌بوو به‌رانبه‌ر ده‌نگ و مێژووی ئه‌و گۆرانیبێژه كرا.
شیرین عه‌بدولوه‌هاب گۆرانیبێژێکی ناوداری میسڕییه، ته‌مه‌ن /39 ساڵه/ له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسڕ له دایكبووه، ساڵی 2002 ده‌ستی کردووه به کاری هونه‌ری و خاوه‌نی چه‌ند ئه‌لبووم و گۆرانی و کلیپێكه و هه‌وادارێکی زۆری هه‌یه.