ده‌سته‌ی ده‌سپاكیی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاند، جیا له‌و 10 وه‌زیره‌ی كه هه‌فته‌ی ڕابردوو سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌یان ئاشكرا كرد، دوو وه‌زیری تریش فۆڕمی ئاشكراكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه داراییه‌كانیان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه ده‌سته‌كه.
تا ئێسته 12 وه‌زیری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌یان ئاشكرا كردووه
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان، تا ئێسته 12 وه‌زیری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌یان ئاشكرا كردووه.
پێشتر له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاندبوو، دوای ناردنی فۆڕمی ئاشكراكردنی سه‌روه‌ت و سامان بۆ به‌رپرسانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی پڕكردنه و ئاشكرا كردنی سه‌روه‌ت و سامانیان و ناردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كه بۆ ده‌سته، تا ئێسته ئه‌و وه‌زیرانه فۆڕمه‌كانیان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه:
- وه‌زیری ته‌ندروستی.
- وه‌زیری ئاوه‌دان كردنه‌وه و نیشته‌جێ كردن.
ئه‌مانه‌ش ئه‌و وه‌زیرانه‌ن كه پێشتر ناویان ئاشكرا كردبوو:
- وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار.
- وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی.
- وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی.
- وه‌زیری پلاندانان.
- وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو.
-وه‌زیری كاره‌با.
- وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراون.
- وه‌زیری په‌روه‌رده.
- وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان.
- وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان.