له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی بازاڕی بۆڕسه‌وه، نرخی
نه‌وت له بازاڕه‌كانی دنیا رووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه و نزیكه‌ی دۆلار و نیوێك له نرخه‌كه‌ی هه‌ڵكشاوه.
دۆلار و نیوێك له نرخه‌كه‌ی هه‌ڵكشاوه
لەسەر بنەمای پێشبینی خواستی زیاتر لەسەر نەوت و نزیكبوونەوەی ئەمەریكا و چین لە ڕێككەوتن لە بارەی بازرگانی ئازاد، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان هەڵكشانی تۆمار كرد.
ئەمڕۆ هه‌ینى هه‌شتى تشرینی دووەم، بەپشت بەستن بە ئەگەرەكانی خواستی زیاتر لەسەر نەوتی خاو، گەشەی دەرفەتی كار لە ئەمەریكا و ئەگەری ڕێككەوتنی ئەمەریكا و چین لەم مانگەدا لەسەر بازرگانی ئازاد، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی دنیادا له بەرزبوونەوه به‌رده‌وامه.
بەگوێرەی بۆرسەی برێنت بۆ نەوتی خاو، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی خاو 62 دۆلار و 16 سەنت بووە، بەمەش 47 سەنت چووەتە سەر نرخەكەی كە دەكاتە 0.8%، له به‌رانبه‌ردا نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكا به 56 دۆلار و 89 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا هاوكاتە لەگەڵ دابەزینی نرخەكەی لە هەفتەی ڕابردوو، هەروەها پێشوەچوون لە گفتوگۆكانی نێوان ئەمەریكا و چین لەسەر بازرگانی ئازاد و خواستی زیاتر لەسەر نەوت كە پاڵنەری بەرزبوونەوەی نرخەكە بوون.