پێش ده‌ست پێكردنى نوێژى هه‌ینى هێزه ته‌ناهییه‌كانى عێراق ته‌واوى كوچه و شه‌قامه‌كانى ئه‌و شاره‌یان ته‌نیوه‌ته‌وه، به مه‌به‌ستى ڕێگرى كردن له خۆپێشاندانى ملیۆنى كه بڕیاره ئه‌مڕۆ هه‌ینى هه‌شتى تشرینى دووه‌م، دواى نوێژى نیوه‌ڕۆ له ته‌واوى عێراق بۆ ڕووخاندنى حكوومه‌ت ئه‌نجام بدرێت.
هه‌ركه‌س و لایه‌نێك هێرش بكاته سه‌ر بانكى ناوه‌ندى له به‌غدا ئه‌وان فه‌رمانى ته‌قه كردنیان هه‌یه و ڕووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو هێزه ته‌ناهییه‌كان بۆ میدیا عێراقییه‌كان ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه، كه ئێسته له به‌غدا به‌تایبه‌ت له ناوچه‌كانى پردى سنك و كۆمارى و چێشتخانه‌ى توركى، هێزێكى زۆرى چه‌كدار ده‌ورى ناوچه‌كه‌یان داوه و ده‌یانه‌وێت پێش نوێژى هه‌ینى ته‌واوى ئه‌و شوێنانه له خه‌ڵك خاڵى بكه‌ن.
ئه‌مه‌یش دواى ئه‌وه دێت كه گوته‌بێژی سه‌ربازیی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكراى كرد، كه زانیاریان بۆ هاتووه خۆپێشانده‌ران به نیازن ئه‌مڕۆ هه‌ینى هه‌شتى تشرینى دووه‌م، هێرش بكه‌نه سه‌ر چه‌ندان دامه‌زاره‌وه‌ى گرنگى عێراق، له نێویاندا بانكى ناوه‌ندى.
عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف، له‌وباره‌یه‌وه گوتى، "ناكرێت ڕێگه به خۆپێشانده‌ران بدرێت ده‌ست بۆ بانكی ناوه‌ندی به‌رن كه ده‌كه‌وێته شه‌قامی ڕه‌شید له ناوه‌ڕاستی به‌غدا، چونكه داواكاریه‌كانی خۆپێشانده‌ران و هه‌ڵكوتنانه سه‌ر بانكی ناوه‌ندی، دوو پرسی جیاوازن و پێوه‌ندییان به یه‌كتره‌وه نییه."
گوته‌بێژی سه‌ربازیی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، نه‌یشارده‌وه كه هه‌ركه‌س و لایه‌نێك هێرش بكاته سه‌ر بانكى ناوه‌ندى له به‌غدا ئه‌وان فه‌رمانى ته‌قه كردنیان هه‌یه و ڕووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه.