به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ینى هه‌شتى تشرینى دووه‌م، بومه‌له‌رزه چەند پارێزگایەکی باكوورى ئێران و ڕۆژهەڵاتی ئازرباینجانیان هەژاند، به‌وهۆیه‌وه پێنج كه‌س گه‌یانیان له ده‌ستداوه و 120 كه‌سى تریش بریندار بوونه.
به فه‌رمى 120 كه‌س وه‌ك ئامارى برینداران بڵاو كراوه‌ته‌وه
به‌پێی سەرچاوەكانی
هەواڵ بەیانی ئەمڕۆ شارەکانی میانە و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات و تەورێز و زەنجان و گه‌یلان و ئەردەبێڵی، بومه‌له‌رزه بە گوڕی 5.9 هەژاندووه و بەهۆیەوە پێنج كەس گیانیان لە دەستداوە.
بومەلەرزەکە زیاتر له 14 چرکەی خه‌یاندووە، زیانی زۆر بە خانووەكانی ناوچه‌كه گه‌یاندووه، به‌وهۆیه‌وه تاكو ئێسته ته‌نها به فه‌رمى 120 كه‌س وه‌ك ئامارى برینداران بڵاو كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام میدیاكان پێشبینی زیاتری قوربانی دەكه‌ن.
له وڵاتى ئێران ساڵانه بومه‌له‌رزه‌ى به‌هێز ئه‌و وڵاته ده‌هه‌ژێنێت و چه‌ندان قوربانى لێ ده‌كه‌وێته‌وه، به‌هێزترینیان ساڵى پار بوو كه چه‌ند جارێك ناوچه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستانیشى گرته‌وه و هه‌زاران قوربانى لێ كه‌وته‌وه.