پاش كه‌متر له دوو هه‌فته له بڕیاری په‌رله‌مانی عێراق به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و شاره‌وانییه‌كان، ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیاله ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، تانه ده‌ده‌ن له بڕیاری په‌رله‌مانی عێراق كه تایبه‌ته به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان.
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان بڕیارێكی نایاساییه
ئه‌سما كه‌مبش، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیاله له‌سه‌ر لیستی عێراقیه‌ی دیاله، ئه‌مڕۆ هه‌ینی هه‌شتی تشرینی دووه‌م، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، بڕیاری په‌رله‌مانی عێراق بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان بڕیارێكی نایاساییه چونكه ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان به یاسا دیاری كراوه و دانراوه، بۆیه ده‌بووپێش بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه یاسایه‌كی بۆ ده‌ربكرایه.
ناوبراو كه یه‌كێكه له داكۆكیكاره‌كانی پێكهاته‌ی سوونه له‌و ئه‌نجوومه‌نه ڕای گه‌یاند، وه‌ك ته‌واوی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن ڕێككه‌وتین له‌سه‌رتانه‌دان له‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مان به كورد و عه‌ره‌ب و پێكهاته ئاینییه‌كانه‌وه.
كه‌مبش بڕوای خۆی پیشاندا چاودێیكردنی حكوومه‌ته خۆجێیه‌كان گرنگه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی و پارێزگاكانه‌وه، هاوكات نه‌مانی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نانه ده‌سه‌ڵاتی مه‌ركه‌زی حكوومه‌تی ناوه‌ند به‌هێزتر ده‌كات.
ڕۆژی 28ی تشرینى یه‌كه‌م په‌رله‌مانی عێراق به‌ده‌نگی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی به‌شداربووی كۆبوونه‌وه‌كه، بڕیاریدا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی 16 ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای له عێراق، جگه له پارێزگای كه‌ركووك، پارێزگاكانی دیاله و سه‌ڵاحه‌ددین و موسڵ، كورد ئه‌ندامی هه‌یه له‌و ئه‌نجوومه‌نانه و به‌شێك له‌ناوچه كوردستانییه‌كان به‌و پارێزگایانه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی